به‌شی سێهه‌م
كاریگه‌ری پان ئیسلامیزم و پان عه‌ره‌بیزم و له‌سه‌ر وڵاتانی ئیسلامی ناعه‌ره‌بی
له دوای ساڵانی 1990 پان ئیسلامیزم و پان عه‌ره‌بیزم هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا كه رێكخستن و ئارایشی تایبه‌تی خۆی بدات و هه‌وڵی ئه‌وه بدات كه به شوێن جێگه و ڕێگایه‌كی تایبه‌ت به خۆی له جیهاندا بگه‌ڕێت، به‌ڵكو هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بازنه‌ی كاریگه‌ری و هه‌ڵسوڕاوی خۆی فراوانكرد و ده‌یویست له‌و ڕێگایه‌وه، واته فراوانكردنی بازنه‌ی عه‌ره‌بی بۆ بازنه‌ی ئیسلامی و پاشان بازنه‌ی جیهانی. له‌م سه‌رده‌مه‌دا 1990 به‌دواوه تا ئێستا زۆرن ئه‌و كارانه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئیسلامیزمی عه‌ره‌بی له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب ده‌ستێوه‌ردانی دهكردو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو باری سه‌رشانی عه‌ره‌ب له‌م ڕێگه‌یه كه‌م بكاته‌وه. سیاسه‌تی ئیسلامیزمی عه‌ره‌بی ده‌یویست ئاشووب و ناخۆشی و ناكۆكیه‌كانی چه‌كداری و چالاكی تیرۆریستی به‌رێته دنیای ئیسلامی ناعه‌ره‌ب و ئه‌وان بكاته هێزی یه‌ده‌كی چالاكی ئیسلامی. بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌م هه‌وڵ و كاریگه‌رییه‌ی سیاسه‌تی ئیسلامیزم تێبگه‌ین چاكتر وایه ره‌وش و تایبه‌تمه‌ندی وڵاتانی ئیسلامی ناعه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به پان ئیسلامیزم و پان عه‌ره‌بیزم به وردی ڕوونبكه‌ینه‌وه :
توركیا
ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوی سه‌ربازی و عیلمانی، په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا ده‌كات، به‌ڵام هێزو بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كان كه سه‌ر به ئیسلامی سوننه‌ن ده‌توانن دژایه‌تی ئهمهریكاو دیموكراسی و به‌هاكانی رۆژئاوا بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی ده‌ستووری توركیا‌و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كانی ئه‌تاتورك، ڕێگا به دروستبوونی حزبه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی دینی و نه‌ته‌وه‌یی (كوردی) ناده‌ن، به‌ڵام پێوانه‌ی توركیا و سیاسه‌تی ئێستای ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌میشه دوو پێوانه‌ی جیاواز بووه، واته ڕێگا ده‌دات به دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌حزابی ئیسلامی (رهفاو فه‌زیله‌ت و داد‌و گه‌شه‌ی ئیسلامی) به‌ڵام به‌و په‌ڕی تواناوه رێگره له دروست بوونی حزب و هێزی كوردی.
كوردستان
یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین چه‌وسانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان بینیوه و له‌سه‌ر ده‌ستی سوننه‌ی شافعی و حه‌نه‌فی و شیعه‌ی جه‌عفه‌ری چه‌وسانه‌وه‌ی جۆراو جۆری چه‌شتووه. كوردستان یان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ئیسلامییانه‌وه داگیركراوه، یان له دوای ئازادی به‌شی باشووری له‌ساڵی 1991، ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی ده‌وروبه‌ر هه‌ستاون به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئیسلامی كوردی، واته له جیاتی دژایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی راسته‌وخۆ، رێگایه‌كی ناراسته‌وخۆیان هه‌ڵبژارد، ئه‌ویش به دروست كردنی ئه‌حزابی ئیسلامی و چه‌كدار كردنیان یان له رێگای دروستكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌حزاب و به‌ره‌ی توركمانی. ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرین كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق له كوردستان، ئه‌و كاره‌یان نه‌ده‌كرد، چونكه كوردستانی باشوور راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه داگیركرابوو. توركیا‌و وڵاتانی دیكه‌ی هه‌رێمایه‌تی ئێستاش له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه راسته‌وخۆ پاشكۆكراوه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه، هه‌ڵناسن به دروست كردنی ئه‌حزابی ئیسلامی به‌ڵام زۆر به جدی له هه‌رێمی كوردستانی ئازاد خه‌ریكی ئه‌و سیاسه‌ته‌ن.
كوردستان ئه‌و وڵاته‌یه كه له‌لایه‌ن هێزو حكومه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بییه داگیركه‌ره‌كانه‌وه ئابڵوقه دراوه‌و ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێزانه به‌رده‌وام درێغیان نه‌كردووه له ئیبتزازكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێهێز و دابه‌شكراوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌م وڵاته له هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی (عه‌ره‌بی و ناعه‌ره‌بی) زیاتر به‌ره‌و ئازادی و كرانه‌وه ده‌چێت و دیارده‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی له هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاتیشدا ناكۆك و ناته‌بایه له كوردستان. سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له عێراق و به بوونی حكومه‌تی هه‌رێم له كوردستان، كوردستان كرابووه مه‌یدانی شه‌ڕ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمایه‌تی به یارمه‌تی گروپه‌كانی ئیسلامی سیاسی و تیرۆری ئیسلامی. له دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌دام كوردستان ده‌بێته به‌هێزترین و ئارامترین ناوچه‌ی دژی تیرۆریزمی ئیسلامی و یه‌كێك له هاوپه‌یمانه كاریگهرو ڕوو له ئاینده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا.
عێراق
هه‌رچه‌نده عێراق وڵاتێكی به ناسنامه عه‌ره‌بی و ئیسلامییه، به‌ڵام به بوونی كورد و شیعه هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی په‌یدا ده‌كات. له سه‌ره‌تای دامه‌زراندن یان به زۆر دروستكردنی كیانی ده‌ستكردی عێراقه‌وه، ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی سوننی حوكمی ئه‌م وڵاته‌ی كردووه‌و پاشان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس و سه‌دام راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی سوننییه‌وه حوكم ده‌كرا كه راسته‌وخۆ دژی ئهمریكاو رۆژئاوا‌و به‌هاكانی دیموكراسی بوو. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و به‌عسدا، هیچ پێویستی به دروست كردنی هێزی یه‌ده‌كی ئیسلامی نه‌بووه له دژی رۆژئاوا‌و دیموكراسی، چونكه خۆی راستهوخۆو به ئاشكرا ئه‌و كاره‌ی به‌ڕێوه ده‌برد. هۆیه‌كی دیكه له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه سوننه‌ی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتدار له عێراق هه‌میشه به‌شێك بووه له سیاسه‌تی پان عه‌ره‌بیزم و پان ئیسلامیزم، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌ش كه ئابڵوقه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تیشی له‌سه‌ر بووه (1991-2003) به‌رده‌وام هێزو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان یارمه‌تی ناراسته‌وخۆی عێراقیان داوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی شیعه مه‌زهه‌بی عێراقی به‌شێك نه‌بووه له گوتاری عه‌ره‌بی، به‌ڵكو به‌شێك بووه له گوتاری شیعه خوازی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا، هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌و بزافه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌دام دا، له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی ناسیۆنالیزمی سوننه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه (سعودیه‌و خلیج و میسر) فه‌رامۆش ده‌كرا. به‌ڵام له‌دوای ڕوخانی به‌عس و سه‌دام و هاتنی ئه‌مه‌ریكای راسته‌وخۆ بۆ عێراق، بێگومان ره‌وشه‌كه به‌ره‌و گۆڕان ده‌چێت. به بڕوای من ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیزم و ئیسلامیزمی عه‌ره‌بی یه‌كه‌مین كاریان ئه‌وه ده‌بێت، كه ده‌ورو كاریگه‌ری هێزو ئه‌حزابی ئیسلامی له عێراق و كوردستان به‌ره‌و هاوكاری و كارایی زیاتر به‌رن. ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگیرێت كه‌له‌مه‌ودوا عێراق وده‌وڵه‌تی عێراقی ناچاره به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵبژاردن وگهمهی دیموكراسی له ده‌سه‌ڵاتدا بچێت و هه‌ر بۆیه‌ش ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ دژی ئهمهریكاو ڕۆژئاوا بێت. ئه‌م ره‌وشه وا ده‌كات كه هه‌ردوو به‌ره‌ی ئیسلامیزم (شیعه) و ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی (سوننه) له‌لایه‌ن ناوهندو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه كۆمه‌ك و هاوكاری بكرێن. به بوونی هه‌لومه‌رجێكی ئاوه‌ها ته‌نها هێزی لایه‌نگر و پارێزه‌ری دیموكراسی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا به ناچاری هه‌ر كورد‌و ئه‌حزابی نیشتمانیی وعه‌لمانی كوردستان ده‌بێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هاوپه‌یمانی كورد‌و ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا به‌ره‌و گوڕ و تینی باشتر بڕوات.
93 جار بینراوە