خەندەی خەبات

هەڵپەڕین

(مەلا شاخی و کۆچەر عەبدوڵڵا و شێخ فەتاحی کاولان)، هەرسێکیان کادیری کۆمەڵەبوون، (مەلا شاخی) خەڵکی (شەوگێڕ)ی شێخ بزێنی خوارو بوو، (مەلا شاخی) دەگوازرێتەوە بۆ بەری خاڵخاڵان، دەیەوێ دەورو تەسلیم بکات، دێ بەدێ دەگەڕێن، رێکخستنەکان بناسێ، رادیۆی بەغدا دەکەنەوە گوێ رادەگرن، کۆچەرێ کۆچەرێ دەڵێ، (شێخ فەتاح و مەلا شاخی) هەڵدەپەڕن و چەقەنە لێدەدەن، کۆچەریش دەوەستێ، دوای گۆرانی (کۆچەرێ) بەڕێکەوت میدیا حسێن گۆرانی (شێخ فەتاح شێخ محێدین) دەڵێ، (کۆچەر و مەلا شاخی) هەڵدەپەڕن و دەست دەکەن بەچەقەنەلێدان دەکەن (شێخ فەتاح) تەماشایان دەکات هەر بەڕێکەوت دوای ئەوە (محەمەدی سەفایی) گۆرانی (کچی مەلای) دەڵێ، ئەوجا (کۆچەرو شێخ فەتاح) بۆی هەڵدەپەڕن و دەست دەکەن بەپێکەنین.

 95 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*