لهچلو یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هیدان سه‌عدی گچكه و هه‌ڤاڵه‌كانیدا
عه‌دنان موفتی
له چل‌و یه‌كه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌ی فه‌رمانده سه‌عدی گچكه، كه له نه‌به‌ردییه‌كی گه‌وره‌دا، له 8/3/1978 له ناوچه‌ی ده‌شتێوی پشده‌ر، له‌گه‌ڵ سیانزه پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تر له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا دژ به سوپایه‌كی گه‌وره‌ی رژێم شه‌هیدبوون، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌و چوارده شه‌هیده، چوار پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تریش به دیلگیرانو دواتر له موسڵ له‌لایه‌ن ده‌زگا داپڵۆسێنهرهكانهوه له‌سێداره دران.
راسته له‌سه‌ر داستانی ده‌شتێو زۆر نووسراوه و زۆریش باسكراوه، جێگای شانازی كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی شه‌هیده‌كانه، من خۆم له‌زاری چه‌ند سه‌ركرده‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه له داستانه‌كه‌دا به‌شداربوون وه‌ك: خاڵه سه‌ید كاكه و كاك به‌كر حه‌مه كه له‌و شه‌ڕه‌دا له‌گه‌ل سێ پێشمه‌رگه‌ی تریش برینداربوو، بیستوومه كه چۆن زۆر له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای عیراق رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌ته‌وه، ئه‌م جۆره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر لای میلله‌ته‌كه‌مان جێگای فه‌خر وشانازیه، به‌ڵكو دوژمنیش به‌چاوی رێز وسهرسووڕمانیهوه له خۆڕاگری و قاره‌مانێتی شه‌هید سه‌عدی وههڤاڵهكانیان ده‌ڕوانی، به‌شێوه‌یه‌ك فه‌رمانده‌كانی سوپای عیراق به‌سه‌رسووڕمانه‌وه باسیان كردووه و له‌سه‌ریان نووسیوه، ئاماژه‌یان به ئازایه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگانه كردووه، بۆ نموونه: ئیسماعیل تائه النعیمیی (یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای عیراق كه ئه‌وسا به‌شداری له‌شه‌ڕه‌كه‌دا كردووه له‌كتێبه‌كه‌یدا (ئه‌زموون له‌سه‌ركردایه‌تیدا) باسی كردووه و راستییه‌كه‌شی خستۆته‌ڕوو كه ئه‌و شه‌ڕه چهندقورس بووه، بۆ سوپای عیراق تیایدا ده‌یان كوژراو و برینداریان هه‌بووه.
یه‌كێكی تر له ئه‌فسه‌رانی سوپای عیراق كه له‌و شه‌ڕه‌دا به‌شداربوو ناوی (لیوا سه‌باح)بوو ئامر لیوا بوو له‌ناوچه‌ی قه‌ڵادزه، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1979 دا له‌كاتی گفتوگۆی حزبی سۆسیالیست له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ئه‌و له‌و فڕۆكه هێلیكۆپتهرهدا یاوه‌رمان بوو كه ئێمه‌ی له قه‌ڵادزه‌وه بۆ كه‌ركوك ده‌گواسته‌وه، باسی شه‌ڕی ده‌شتێوی كرد‌و ناڕه‌حه‌تی و نه‌فره‌تی خۆی نیشاندا له‌شه‌ڕی كوردستان، زۆریش ئاماژه‌ی به‌ئازایه‌تی پیشمه‌رگه‌كان ده‌كرد، ده‌یگوت: شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌ر بوو، ئێمه هه‌ر چوار دهوریانمان گرتبوو، به‌ڵام خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌دا، شه‌ڕی زۆر ئازایانه‌یان ده‌كرد، دوای شه‌ڕه‌كه‌ش چه‌ندینجار له‌ناو خۆماندا باسمان كردووه و وتوومانه ده‌بێ ده‌رسی لێوه‌ربگرین.
شه‌هید سه‌عدی گچكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستی كوردستان له په‌یوه‌ندیی دابوو له‌گه‌ل سه‌ركرده‌وه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران به‌تایبه‌تی شه‌هیدان ( ساڵح یوسفی، عه‌لی عه‌سكه‌ری، د. خالید، ره‌سول مامه‌ند، عومه‌ر ده‌بابه، عه‌لی هه‌ژار، كاردۆ گه‌ڵاڵی، تایه‌ری عه‌لی والی و مه‌لا ناسیح). یه‌كێكیش بوو له‌وانه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێیان له‌سنووری ده‌شتی هه‌ولێر وخۆشناوهتی دروستكرد، له‌به‌ر لێهاتوویی سیاسی وپێشمه‌رگایه‌تی، هه‌ر زوو بوو به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هه‌ر له باسی شه‌هید سه‌عدی (ملازم اول جه‌مال ئه‌حمه‌د به‌ننا كه له‌گه‌ڵ یاسین قادر دا لهنهبهردییهكی تردا له 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 1977 دا له‌ناوچه‌ی سماقولی شه‌هید بوون، له‌نامه‌یه‌كدا كه له 13/1/1977 دا بۆمنی نووسیوه، به‌وره‌و باوهڕهێكی زۆره‌وه باسی چالاكییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كا له‌وناوچه‌یه
و شانازی به‌وه‌ش ده‌كرد كه بۆته جێگری شه‌هید سه‌عدی.
ئه‌و ساڵانه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان له‌قۆناغێكی سه‌خت ودژواردا بوو به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی داگیركه‌ران، شه‌هید سه‌عدی و هه‌موو شه‌هیدانی تری گه‌له‌كه‌مان، ژیانی خۆیان ته‌رخانكردبوو بۆ خه‌باتی رزگاری نیشتمانی و له‌و پێناوه‌شدا گیانی خۆیان فیداكرد، ئه‌وانه‌شی كه له زیندانه‌كانی رژێمی به‌عس بوو یا ئیعدام كران، یان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدبوون.
هه‌روه‌ها ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی تری گه‌له‌كه‌مان كه شه‌هید نه‌بوون، خۆڕاگربوون، وازیان له هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیان هێنابوو خۆیان بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه پیرۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان وسه‌رخستنی شۆڕش ته‌رخان كردبوو، بێدابڕان، له‌و رێبازه تا سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین نه‌گۆڕان، به‌رامبه‌ر دیارده‌ی شاڵاوی گه‌نده‌ڵیش كه دوای رووخانی رژێمی سه‌دام له 2003 سه‌ری هه‌ڵدا، دیسان خۆڕاگربوون و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌ده‌ستنه‌دا، ئه‌وانه به‌دره‌وشاوه‌یی ناویان له لاپه‌ره‌كانی مێژووی خه‌باتی كورد و كوردستان ده‌نووسرێته‌وه.
دیاره كه‌زۆرێك هه‌ن له‌و شه‌هیدانه وه‌ك سه‌ربازی ون به‌شداربوون له دروستكردن ونووسینه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه پڕ له سه‌روه‌رییه، هیچ كه‌متریش نین له‌وانه‌ی كه‌ناویان تۆماركراوه، هه‌روه‌ها پێویسته گیانی ده‌یان هه‌زار شه‌هید وقوربانیانی كیمیاباران وئه‌نفالكراوه‌كان كه ویژدانی مرۆڤایه‌تیان هه‌ژاند، له‌به‌ر چا وبگیرێت، كه‌به‌هۆی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان و شۆڕشه‌كه‌ی بوونه‌ته قوربانی وشه‌هیدبوون، پێویسته خزمه‌تی زیاتر بكرێن و برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ بكرێ.
حه‌قه داستانی (ده‌شتێو) و هاوشێوه‌كانی بنووسرێنه‌وه، بخوێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئێستا وئایندهمان ده‌رس وپه‌ندی لێوه‌ربگرن و ئاشنای ئه‌و جۆره قاره‌مان وكه ڵهپیاو و پێشمه‌رگه ئازایانه بن، ده‌بێ ئه‌وانیش له‌م خه‌باته‌دا به‌رده‌وام بن، لێپرسراوێتی به‌رگریكردن له‌كوردستان وده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان. نابێت له‌به‌ر ناكۆكی سیاسی وناعه‌داله‌تی كه به‌داخه‌وه ئێستا له‌ئاستێكی به‌رفراون به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌م مێژووه پڕ لهسهروهریهی شه‌هیدان وگهلهكهمان له‌بیر بكرێت، یان ره‌خنه‌ی نابه‌جێی لێ بگیرێت.
خه‌باتی ئێستای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان درێژه پێده‌ری خه‌باتی شاخ وشۆڕشه، سیماكهشی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌لێ وناعه‌داله‌تیه، هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مانه، تا گه‌یشتن به ته‌وای مافی چاره‌ی خۆنووسین، دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و جێگیركردنی سه‌روه‌ری یاسا، گیانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش ئاسووده ده‌بێت وكهسوكارهكانیشیان دڵخۆش و سه‌رفراز ده‌بن.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی شه‌هید سه‌عدی و هه‌ڤاڵه‌كانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی
رێگای ئازادی ورزگاری كوردستان.
982 جار بینراوە