سەرەکی » هەمەڕەنگ » نیۆیۆرک تایمز: ئامێدی شاری پێکه‌وه‌ژیانی ئایینەکانە

نیۆیۆرک تایمز: ئامێدی شاری پێکه‌وه‌ژیانی ئایینەکانە

نیۆیۆرک تایمز راپۆرتێکی تایبه‌تی به‌شاری ئامێدی بڵاوکردۆ‌ته‌وه‌ به‌وێنه‌و زانیاری‌و له‌ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ شاری ئامێدی لە هه‌رێمی کوردستان شارێکی ده‌گمه‌نی ناوچه‌که‌یه‌ که‌ موسوڵمان‌و کریستیان‌و جوو پێکه‌وه‌ ده‌ژین.
هه‌روه‌ها، نیۆیۆرک تایمز باس له‌وه‌ ده‌کات جگه‌ له‌پێکه‌وه‌ژیانی ئایینه‌کان له‌و شاره‌، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا بۆ‌ته ‌په‌ناگه‌یه‌ک بۆ کریستیانه‌کانی ده‌ره‌وه‌و بۆ ئه‌و ئێزدییانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕاونراون‌و ده‌ستدرێژییان کراوه‌ته‌سه‌ر.
جگه‌ له‌وه‌ش، باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ئامێدی تایبەتمه‌ندییەکی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه‌ له ‌سه‌ر به‌رزاییه‌کی٤٠٠٠ فووته‌و ئه‌مه‌ش وایکردووه‌ ببێته‌ شارێک بۆ وێنه‌و دیمه‌نی نایاب بۆ وێنه‌گره‌کان.
هەروەها له‌باره‌ی ئامێدیه‌وه‌ ده‌ڵێ: له‌ئێستادا زۆربەی دانیشتووانه‌که‌ی کوردی موسوڵمانن‌و ٩هه‌زار که‌س ده‌بن، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دابه‌شکرابوون له‌نێوان موسوڵمان‌و کریستیان‌و جوو، ئەم شارە ١٠مزگه‌وت و ٢ کڵێسا و٢ سیناگۆگی جووه‌کانی لێبووه‌و هه‌ریه‌که‌یان ته‌نیا میل‌و نیوێک له‌یه‌کدییه‌وه‌ دووربوون. ئایینداریی ئامێدیی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بیروباوه‌ڕی هه‌زانه‌ی جووه‌کان که‌ بڕوا ده‌کرێ کوڕی داودو کوڕه‌زای یوسف بووبێ‌و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن په‌یامبه‌رێکی که‌م ناسراو بووه‌و مه‌زاره‌که‌ی ده‌کەوێته‌ ئامێدی. به‌پێی وته‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ هه‌موو ئایینه‌کان به‌هی خۆیانی ده‌زانن‌و ده‌چنه‌ سه‌ر مه‌زاره‌کەی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کلیپی «Believer» یەک ملیار بینەری هەبووە

گروپی میوزیکی « Imagine Dragons « کە یەکێکە لەگروپە ناودارە ...