سەرەکی » هەمەڕەنگ » گەنجانی کورد لە میهرەجانی…

گەنجانی کورد لە میهرەجانی…

گەنجانی کورد لە میهرەجانی خوێندكاران‌و لاوانی جیهاندا

شەیدا نامیق كچە راگەیاندكاریكی شاری كۆیەیەو ساڵانێكە لەڕووی راگەیاندن‌و رۆژنامەنووسی‌و بەرنامەی رادیۆو تیڤییەوە كاردەكات‌، ئەم خاتوونە لەمانگی رابردوودا لەگەڵ لاوێكی تری شاری كۆیە بەناوی ئاراس خالیدو چوار كەسی تری كوردستان بەشداریی لە19مین میهرەجانی خوێندكاران‌و لاوانی جیهانی كرد لەوڵاتی روسیا.
دەربارەی ئەو بەشدارییەی خۆی‌و رۆڵی كوردەكان‌و چالاكییەكانیان شەیدا نامیق وتی: دوای گەیشتنمان بەمۆسۆكۆو گەران بەمەیدانی سوورو شوێنە گرنگ‌و مێژووییەكاندا، رۆژی 16/10/2017 گەیشتینە شاری ستووشی كە شوێنی میهرەجانەكە بوو، سی هەزار خوێندكارو لاوانی جیهان لەڕەگەزو كیشوەرو ئاین‌و نەتەوەی جیای جیهان بەشداربوون‌و دوای ئەوەی ڤلادمیر پۆتین-ی سەرۆكی روسیا وتارێكی كورتی پێشكەشكرد چالاكییەكانی میهرجانەكە دەستیپێكردو لەكوردستان تەنها شەش كەس بەشداربووین‌، بۆیە دەبوو ئێمە لەنێو ئەو ئاپۆرا جیهانییەدا رۆڵی خۆمان وەك كورد بدیبا، ئەوەبوو بەسروودی ئەی رەقیب دەستمان بەكارەكانمانكردو ئینجا بەنۆرەی خۆمان لەماوەی یەك هەفتەی چالاكیی میهرەجانەكەدا تیوانیمان لەنەریت‌و پۆشاكی رەسەن‌و جۆرەكانی شایی كوردی‌و زمان‌و ئاوازو گۆرانی كوردی بەتایبەتی گوتنەوی گۆرانییەكانی تایەر تۆفیق‌و عەلی مەردان‌و سەڵاح محەمەدو چەندان گۆرانی فۆلكۆریم دەوتەوەو لەوەشدا هاوڕێیانم هاوكارمبوون‌و هەمیشەش بە بەرزكردنەوی ئاڵای كوردستان سەرنجی ئامادەبووانمان رادەكێشا.
دێدەوانی یەعقوب

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حەمە رەئوف کەرکوکی دیاری جەژنی پێیە

پێش جەژنی رەمەزان ئەلبوومێکی نویی هونەرمەند، حەمە رەئوف کەرکوکی بڵاودەبێتەوە ...