سەرەکی » ئابووری » ״عـیراق و هـەرێم گەیشتوونەتە رێـكەوتنی سـەرەتـایـی״

״عـیراق و هـەرێم گەیشتوونەتە رێـكەوتنی سـەرەتـایـی״

یەکەی ئابووری

لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەر هاوتاكردنی مووچەی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان لەگەڵ بەغدا گەیشتوون بەڕێكەوتنی سەرەتایی‌و ئومێدیشی خواست بەمنزیكانە بگەنە رێكەوتنی كۆتایی.
راشیگەیاند، ئومێدەوارین بەهەردوولا كێشەی هاوتاكردنی مووچەی شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و زیندانیانی سیاسی بە تەواوی چارەسەر بكەین.

ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی ئەو پرسەین
شەوی رابردوو 16/17ی 3ی 2019، لەشاری‌ سلێمانی‌‌و بەئامادەبوونی‌ سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق‌و وەفدێكی‌ وەزارەتی‌ كاروباری‌ شەهیدانی‌ هەرێم بەسەرۆكایەتی‌ مەحمود حاجی‌ ساڵح وەزیری شەهیدان‌و كاروباری ئەنفالكراوانی هەرێم كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو، دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد.
لەكۆنگرەكەدا، مەحمود حاجی‌ ساڵح وەزیری شەهیدان‌و كاروباری ئەنفالكراوانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ دەزگای شەهیدانی عیراق كۆبوونەوەیەكی باشمان كرد تایبەت بە مینحەی كەسوكاری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان كە ماوەیەكی زۆرە سەرقاڵی ئەو پرسەیان بۆ ئەوەی شایستەكانیان بخرێتە سەر حكومەتی بەغداو بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی هاوبەش پێكهێنراوە.

پڕۆسەكە لە دوو قۆناغ پێكدێت
وتیشی: «ئومێد دەكەین لەچوارچێوەی گفتوگۆكانمان بگەینە رێكەوتن بۆ ئەوەی بڕیارەكانی تایبەت بەو پرسە جێبەجێبكرێن و بەشێوەیەكی مەبدەئی لەسەر هەندێك خاڵ نزیكین لە رێكەوتن».
باسی لەوەشكرد، پڕۆسەكە لە دوو قۆناغ پێكدێت، قۆناغی یەكەم ئەو بڕە پارەیەی كە وەك مینحە دەدرێت بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لەلایەن عیراقەوە دابین بكرێت و قۆناغی دووەمیش یاساو رێنماییەكانی هەردوولا رێكبخرێن».

پێكهێنانی لیژنەیەك
لای خۆیەوە د. ناجیحە عەبدولئەمیر سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عیراق رایگەیاند، بۆ هاوتاكردنی موچەی ئەو چەند توێژە، لەگەڵ وەزیری كاروباری شەهیدانی هەرێم گەیشتینە ئەوەی كە پێویستە لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ ئەوەی لەبارەی یاساكانەوە قسەی زیاتر بكرێت‌و بتوانرێت چارەسەر بۆ گرفتەكان بدۆزرێتەوە.

پێویستی‌ بەتەرخانكردنی‌ بودجە هەیە
هاوكات، فوئاد عوسمان وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ كاروباری‌ شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی‌ حكومەتی‌ هەرێم بە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە، لەكۆبوونەوەكەدا تەئكید لەهاوتاكردنی مووچەی‌ خانەوادەی‌ شەهیدان‌و زیندانیانی‌ سیاسی هەرێم بەگوێرەی‌ بڕیارەكەی‌ پەرلەمانی‌ عیراق كراوەتەوە كە تایبەتە بەهاوتاكردنی‌ مووچەكانیان لەگەڵ زامنكردنی‌ مافی‌ خانەوادەی‌ شەهیدانی‌ هەرێم‌و قەرەبووكردنەوەیان.
ئەوەشی‌ روونكردۆتەوە، لیژنەیەكی‌ تایبەتمەند لە بەغدا هەیەو دوو نوێنەری‌ وەزارەتی‌ شەهیدانیشی‌ تێدایە، كار لەسەر ئەو هەنگاوانە دەكەن كە تایبەتە بەهاوتاكردنی مووچەی خانەوادەی‌ شەهیدان‌و زیندانیانی‌ سیاسی هەرێم لەگەڵ بەغدا.
ئەوەشی‌ وت:»ئەوەی‌ ماوە بۆ جێبەجێكردن و هاوتاكردنی‌ مووچەی‌ خانەوادەی‌ شەهیدان لەگەڵ بەغدا، پێویستی‌ بەتەرخانكردنی‌ بودجە هەیە لەلایەن حكومەتی‌ عیراق و دانانی‌ میكانیزمێك بۆ هاوتاكردنی‌ خانەوادەی‌ شەهیدانی‌ هەرێم لەگەڵ بەغدا».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...