سەرەکی » زانست » زاناكان خۆر ده‌كوژێننه‌وه‌

زاناكان خۆر ده‌كوژێننه‌وه‌

توێژه‌ره‌وه‌كان پلانێكی سه‌یریان هه‌یه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا و قه‌تیسبوونی گه‌رمی گۆی زه‌وی كه‌ به‌ هۆییه‌وه‌ ده‌توانن خۆر به‌ شێوه‌ مه‌جازییه‌كه‌ی بكوژێننه‌وه‌.
تیمێكی هاوبه‌شی زانایانی زانكۆی هارفارد و زانكۆی ماساچوتسی ئه‌مریكا پلانێكیان داناوه‌ به‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ڕشاندنی مادده‌یه‌كیی كیمیایی به‌ناو به‌رگه‌ هه‌وای زه‌ویدا بتوانن گڕو تاوی گه‌رمیی خۆر كه‌متر بكه‌نه‌وه‌ و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كه‌ پێی ده‌وترێت ( ئه‌ندازه‌ی جیۆلۆجیی خۆر)بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كاتیی كه‌شوهه‌وا، به‌ڵام زۆربه‌ی كه‌سه‌كان نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ پاشهاتی لاوه‌كیی هه‌بێت و هه‌ندێك ده‌ره‌ئه‌نجامی لێبكه‌وێته‌وه‌ كه‌ ناحه‌ز بێت.
هه‌ندێك له‌ ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ مادده‌ كیمیاویانه‌ برشێنرێت به‌ ناو هه‌وادا ڕه‌نگه‌ كێشه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ زیاتر بكات و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ش ئه‌و مادده‌ كیمیاییه‌ تێكه‌ڵی باران بێت و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر شێوه‌ی باران بارین دروست بكات.
به‌ڵام زاناكانی ئه‌و تیمه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێن» ڕشاندنی ئه‌و بڕه‌ له‌ مادده‌ی كیمیاویی تایبه‌ت له‌ به‌رگه‌هه‌وادا بۆ پێچه‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی تیشكی خۆره‌، كه‌ ڕه‌نگه‌ بتوانێت پله‌ی گه‌رما جیهان نیو پله‌ كه‌متر بكاته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاشهاتێكی مه‌ترسیداری هه‌بێت .
ئه‌و تیمه‌ هاوبه‌شه‌ی زانكۆی هارفارد و په‌یمانگای ماساچوتیس نمونه‌یه‌كیان بۆ توێژینه‌وه‌كه‌یان دروستكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ریی ئه‌ندازه‌ی جیۆلۆجیی خۆریی له‌سه‌ر پله‌ گه‌رمییه‌ زۆر به‌رزه‌كان و بارینی باران‌و بوونی ئاو و چڕیی گه‌رده‌لووله‌ خولگه‌ییه‌كان. دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌ندازه‌ی جیۆلۆجی خۆریی ته‌نها هه‌ساره‌كه‌ فێنك ناكاته‌وه‌ ، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی مامناوه‌ند بوونی گۆڕانكاریی له‌ ده‌ستكه‌وتنی ئاو و باران بارینی به‌لێزمه‌ له‌ زۆر ناوچه‌ ، هه‌روه‌ها (85%) ی خێرایی گه‌ردووله‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
بیته‌ر ئرفین ئه‌ندامی تیمه‌ك وتی» هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك حاڵه‌تی گومان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌و كاره‌، به‌ڵام پلانه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ ده‌رمانێكی دژه‌ په‌ستانی خوێن بده‌ینه‌ نه‌خۆشێكی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه‌ ، بڕێكی زۆر ڕه‌نگه‌ زیانبه‌خش بێت ، به‌ ڵام بڕێكی ڕێگه‌پێدراو هه‌موو مه‌ترسییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌».

سه‌رچاوه‌: Sky news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

من وژینگه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز

ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان (به‌شی دووەم) كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز / 16/ ...