سەرەکی » زانست » داهاتێكی گەورەی سامسۆنگ

داهاتێكی گەورەی سامسۆنگ

كۆمپانیای سامسۆنگ داهاتێكی گەورەی لە رێگەی ئایفۆنەوە دەستدەكەوێت
چاوەڕواندەكرێت كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور لەڕێگەی مۆبایلی زیرەكی ئایفۆن ئێكسەوە قازانجێكی گەورە بكات.
لە ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای (Counterpoint Technology) هاتووە كە كۆمپانیای سامسۆنگ لە هەر مۆبایلێكی ئایفۆن ئێسك بڕی ١١٠ دۆلاری دەستدەكەوێت ئەویش لە پای ئەو هاوكارییەی كە كۆمپانیا كۆرییەكە كردوویەتی لە دروستكردنی پێكهاتەكانی ئەو ئامێرە نوێیەدا.
سامسۆنگ سەرپەرشتی پێدانی هەموو شاشەكانی جۆری «OLED» و پێكهاتەكانی میمۆری ئایفۆنە نوێیەكە دەكات، بەو پێیەی لە ئێستادا ئەو كۆمپانیا كۆرییە تەنها كۆمپانیایە كە لە توانایدایە پێداویستییەكانی كۆمپانیا ئەمەریكییەكە دابین بكات.
مۆبایلە نوێیەكەی ئەپڵ پشتی بەو جۆرە شاشانە بەستووە بە قەبارەی ٥.٨ ئینج، كە تەواوی ڕووی پێشەوەی مۆبایلەكە دادەپۆشێت.
ئەوەش بۆ یەكەمجارە كۆمپانیای ئەپڵ پشت دەبەستێت بە شاشەی جۆری «OLED»، كە بووەتە یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەو بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیاكە.
ئەوە لە كاتێكدایە پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان باسیان لەوە دەكرد كە پێشبینی دەكرێت ئەپڵ تا وەرزی هاوینی داهاتوو بڕی ١٣٠ ملیۆن مۆبایلی ئایفۆن ئێكس بفرۆشێت، كە ئەوەش بە مانای دابینكردنی بڕێ ١٤ ملیار دۆلارە بۆ كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشور.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...