سەرەکی » وەرزش » نابینایه‌ك زه‌ریای هێمن ده‌بڕێت

نابینایه‌ك زه‌ریای هێمن ده‌بڕێت

ده‌ریاوانێكی ژاپۆنی به‌ناوی میتسۆهیرۆ ئیوامۆتۆ ناوی چووه‌ فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ بووه‌ یه‌كه‌م ده‌ریاوانی نابینا كه‌ زه‌ریای هێمن به‌ به‌له‌می چارۆكه‌دار ببڕێت.
ئه‌و ده‌ریاوانه‌ ته‌مه‌ن 52 ساڵه‌ گه‌یشته‌ به‌نده‌ری فۆكۆشیمای وڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌مه‌ش دوای 2 مانگ له‌ ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه‌ی‌ له‌ كالیفۆرنیا كه‌ زه‌ریای هیندی به‌ به‌له‌مێكی 12 مه‌تر تێپه‌ڕاند.
ئه‌و ده‌ریاوانه‌ نابینایه‌ رۆژی 24ی 2 ئه‌مساڵ به‌ هاوڕێیه‌تی دۆگ سمیس ده‌ستی به‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ كرد كه‌ ده‌ریاوانێكی ئه‌مریكیه‌و ته‌نها به‌شێوه‌ی زاره‌كی یارمه‌تی داوه‌و ئاڕاسته‌ی‌ باو چه‌ند زانیاریه‌كی تری پێداوه‌.
ئه‌مه‌ دووه‌م هه‌وڵی ئه‌و ده‌ریاوانه‌یه‌ كه‌ له‌یه‌كه‌م هه‌وڵی كه‌ 6 ساڵ به‌ر له‌ ئێستابوو به‌له‌مه‌كه‌ی‌ دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ر نه‌هه‌نگێك كه‌وت ژێر ئاوكه‌وت.
گه‌شته‌كه‌ی‌ ئه‌و ده‌ریاوانه‌ ماوه‌ی‌ 14 هه‌زار كیلۆمه‌تر بوو كه‌ دوای گه‌یشتنی به‌ به‌نده‌ری فۆكۆشیما دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند خه‌ونه‌كه‌ی‌ به‌دی هێناوه‌.
میتسۆهیرۆ له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵی توانای بینینی له‌ده‌ستداوه‌و بڕینی زه‌ریای هێمنیشی به‌ ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ كردوه‌ بۆ رێكخراوه‌ خێرخوازیه‌كان كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ پاڵپشتی كردنی ئه‌و دكتۆرانه‌ی‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی چاوه‌كان.

 19 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*