سەرەکی » زانست » ڕیشی پیاوان پڕه‌ له‌ میكرۆب و به‌كتریا

توێژینه‌وه‌یه‌ك:

ڕیشی پیاوان پڕه‌ له‌ میكرۆب و به‌كتریا

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه‌، ڕیشی پیاوان مۆڵگه‌یه‌كی باشه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی میكرۆب و به‌كتریاكان.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی فه‌ره‌نسی ده‌ریخستووه‌ ڕیشی پیاوان مۆڵگه‌یه‌كی گونجاوه‌ بۆ میكرۆب و به‌كتریاكان كه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ و میكرۆب و به‌كتریایانه‌ی كه‌ له‌ ناو توكی سه‌گدا هه‌یه‌.
توێژه‌ره‌وه‌ فه‌ره‌نسییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌یاندا نمونه‌ی ڕیشی 18 پیاو و توكی 30 سه‌گیان وه‌رگرتووه‌ و دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ڕیشی نیوه‌ی پیاوه‌كاندا له‌و جۆره‌ میكرۆب و به‌كتریایه‌نه‌ هه‌بووه‌ كه‌ مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌ریشی هه‌موویاندا جۆری دیكه‌ی میكرۆب و به‌كتریا هه‌بووه‌ ، له‌ كاتێكدا له‌و جۆره‌ میكرۆب و به‌كتریا مه‌ترسیدارانه‌ به‌ ته‌نها له‌ تووكی 23 سه‌گدا هه‌بووه‌.
پرۆفیسۆر ئه‌ندریاس گۆتیزیت ئه‌ندامی ئه‌و تیمه‌ پسپۆڕه‌ وتی» ئه‌و پیسبوونه‌ میكرۆبییه‌ له‌ ڕیشی پیاواندا زۆر زۆر زیاتر بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێشبینی ده‌كرا».
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می خه‌ڵك كراوه‌ و قه‌باره‌یه‌كی بچووكی گرتووه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ زۆر به‌رفراوان بكرێت و ژماره‌یه‌كی زۆرتری خه‌ڵك بگرێته‌وه‌ تا به‌ شێوه‌یه‌كی زانستیی ڕاستی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ته‌ئكیدی لێ بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: Sky new

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دارستانه‌كان گرنگن بۆ راگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ ژینگه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌

نموونه‌ش دارستانه‌كانی‌ ئەمازۆن نه‌وزادی‌ موهه‌ندیس* به‌شی‌ دووەم •مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌ر ئه‌م ...