سەرەکی » هەواڵ » سلێمانی: رێكخراوێك 8 ئایین و 5 نەتەوەی جیاواز كۆدەكاتەوە

سلێمانی: رێكخراوێك 8 ئایین و 5 نەتەوەی جیاواز كۆدەكاتەوە

راپۆرتی سۆشیال میدیای کوردستانی نوێ
فۆتۆ: حەمە عومەر

لە مەراسیمێكدا لە ناوەندی رێكخراوی (NDO) لە سلێمانی، رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر، 8 ئایین و 5 نەتەوەی جیاوازی كۆكردەوە.
لەو بارەیەوە د.ئەحمەد کەتاو شەرکەسی سەرۆکی رێكخراوەكە بە سۆشیال میدیای كوردستانی نوێی راگەیاند: بە ئامانجی پێكەوەژیان‌و ئاشتی، پێش سێ ساڵ رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر-مان دامەزراندووە.
سەبارەت بە رێكخستنی چالاكییەكە لە سلێمانی، د.ئەحمەد کەتاو روونیكردەوە: ئەو رەوشەی لە سلێمانی هەیە، رەوشێكی زۆر كراوە‌و فراوان‌و گونجاوە بۆ ئەم جۆرە چالاكییانە. وتیشی: ئێمە نزیكەی 8 ئایین‌و 5 نەتەوەمان هەیە‌و ئەم 13 هەمەجۆرە لە ئایین‌و نەتەوە، كۆدەبینەوە‌و بە یەكەوە لەم مەراسیمەدا بەشداریی دەكەین. وتیشی: هەموومان لە ناوەندی رێكخراوی (NDO) كۆبووینەوە‌و رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆر، وەكو زەردەشتی، ئێزیدی، سابئە، مەسیحی، موسڵمان‌و پیاوە ئایینییەكانیش ئامادەبوون.
لای خۆیەوە، خاتوو ئاوات دەریا نوێنەری زەردەشتییان لە وەزارەتی ئەوقاف‌و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان، سوپاسی رێكخراوی نیشتمانی هەمەجۆری كرد كە هەموو ساڵێك ئەم ئایین‌و نەتەوانە بە ئەنجامدانی ئەم چالاكییانە كۆیاندەكاتەوە‌و وتیشی: ئێمە وەكو نوێنەری زەردەشتییانی كوردستان لە وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان‌و وەكو رێكخراوی یەسنا-ش، بەشدارین لەم چالاكییانەدا.

print

 41 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*