سەرەکی » هەواڵ » سەعدی پیرە: راوێژ و بیروڕاگۆڕینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی موسڵ

سەعدی پیرە: راوێژ و بیروڕاگۆڕینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی موسڵ

دوێنێ لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی، بەئامادەبوونی نەسروڵڵا سورچی ئەندامی سەركردایەتی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی‌و عوسمان شوانی سكرتێری ئەنجومەنی ئابووری لەحكومەتی هەرێم، پێشوازییكرد لەژمارەیەك سەرۆك هۆزو كەسایەتیی سیاسی‌و ئەكادیمی‌و كۆمەڵایەتیی موسڵ.
لەدیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسیی عیراق بەگشتی‌و بەتایبەتیش موسڵ گفتوگۆی لەبارەوە كرا. وەفدی میوان بەگرنگی‌و بایەخەوە رۆڵی سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بەرامبەر بەدانیشتووانی موسڵ بەرزهەڵسەنگاند، ئاماژەشیان بەكاریگەریی سیاسیی پێگەی یەكێتی كرد لەئاستی عیراق‌و ناوچەكەدا. داواشیانكرد كە ئەو هەماهەنگی‌و برایەتی‌و تەباییەی لەنێوان گەلی كوردو پێكهاتەكانی تری موسڵ‌و دەوروبەریدا هەیە، درێژەی پێبدرێت، تا ببێتەمایەی دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتیانەی سەرجەم كێشەكان لەگەڕانەوەی سەقامگیریی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمەڵایەتی‌و باشتركردنی گوزەرانی دانیشتووانی شارەكە.
لای خۆیشییەوە، سەعدی پیرە، ئاماژەی بەمێژووی دێرین‌و پەیوەندیی نێوان گەلی كوردو سەرجەم پێكهاتەكانی موسڵ كرد، بەتایبەت قۆناغەكانی گرنگیپێدانی یەكێتی بە موسڵ‌و دانیشتووانەكەی‌و بەهێزتركردنی پەیوەندییە سیاسی‌و كۆمەڵایەتییەكانی پێكهاتەكانی شارەكە‌و وتیشی: سەرۆك مام جەلال، هەمیشە تەئكیدی لەسەر گرنگی‌و بایەخی موسڵ‌و دانیشتووانەكەی دەكردەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە یەكێتی، لەگەڵ چارەسەری سەرجەم كێشەكانی موسڵدایە لەلایەن دانیشتووانەكەیەوە، ئەوەش پێویستی بەڕاوێژو بیروڕاگۆڕینەوەی سەرجەم پێكهاتەكانە.

print

 11 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*