سەرەکی » ئابووری » ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت

ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت

یەكەم كاروانی نەوتی سپی لەلایەن بەغداوە گەیشتە سلێمانی، لەبری پارێزگاری سلێمانیش ئاشكرایدەكات: هاتنی نەوت لەبەغداوە بۆ سلێمانی بەردەوامی دەبێت.
محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكان لەسلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: كاروانی یەكەمی نەوتی سپی لە بەغداوە گەیشتۆتە شاری سلێمانی.
وتیشی: «لەئێستادا تەنها ئەوەندە دەڵێین كە یەكەم كاروانی نەوتەكە گەیشتووەو دواتر زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو».
پێشتر وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، 30 ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیان.
هەر لەو بارەیەوە، عومەر قەڵادزەیی لەبری پارێزگاری سلێمانی، بەو ماڵپەڕەی راگەیاندوە: هاتنی نەوت لە بەغداوە بۆ سلێمانی بەردەوامی دەبێت، بە ئامانجی ئەوەی هەر خێزانێك بەرمیلێك نەوتی سپی بۆ زستانی ئەمساڵ پێبدرێت.

 332 جار بینراوە