سەرەکی » ئابووری » ״پشكی هەرێم چەسپێنراوە״

״پشكی هەرێم چەسپێنراوە״

ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق راگەیەنراوێك لەسەر نەناردنی پارە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بڵاودەكەنەوەو رایدەگەیەنن، هاووڵاتیان‌و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەكەینەوە بەوەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بوجە لە دەسەڵاتی هیچ بەرپرسێكی عیراقدا نییە بە وەزیری نەوتیشەوە.
لەڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دوای هەوڵ‌و ماندوبوونی ئەندامە كوردەكانی لێژنەی دارایی، پشكی هەرێم چەسپێنراوە لەیاسای بودجەی ئەمساڵدا، لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە مووچەی فەرمانبەران جیاكرایەوە لە پابەندبوونی هەرێم بەڕادەستكردنی نەوەتەوە بەكۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەش گرنتی ئەوەی زامنكردوە كە هیچ كەسێك نەتوانێت ئەو یاسایەی كە پشكی هەرێمی تێدا جێگیر كراوەو مووچەی فەرمانبەرانی تیدا چەسپاوە هەڵوەشێنێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن: «هاووڵاتیان‌و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیادەكەینەوە بەوەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بوجە لەدەسەڵاتی هیچ بەرپرسێكی عیراقدا نییە بە وەزیری نەوتیشەوە كە لەم رۆژانەدا لێداوانی داوەو ئەوەی لێخوێنراوەتەوە كە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت ئەوا بەغدایش پابەند نابیت بە ناردنی پشكی هەرێم، ئەگەر ئەم لێدوانەی وەزیری نەوت راست بێت بۆ پشكی هەرێم یان بۆ ئەو رێژەی زیانەی بەرامبەر 250 هەزار بەرمیلەكە دەبڕدرێت ئەوا بەهیچ شیوەیەك راست نییە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...