سەرەکی » وەرزش » سێیه‌م پاڵه‌وانێتی رۆیشتن له‌سه‌ر په‌ت له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو

سێیه‌م پاڵه‌وانێتی رۆیشتن له‌سه‌ر په‌ت له‌ روسیا به‌ڕێوه‌چوو

هه‌رچه‌نده‌ رۆیشتن به‌سه‌ر په‌ت له‌ پێشوودا وه‌كو ئاره‌زویه‌ك سه‌یر كراوه‌و وه‌كو وه‌رزش هه‌ژمار نه‌كراوه‌، به‌لام له‌ ئێستا پاڵه‌وانێتی جیهانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و له‌ چه‌ند رۆژی رابردووش روسیا میواندااری سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی رۆیشتن به‌سه‌ر په‌تی كرد كه‌ به‌ های لاینینگ ناسراوه‌.
ئه‌م وه‌رزشه‌ به‌ یه‌كێك له‌ سه‌رنجڕاكێشترین وه‌رزشه‌كان داده‌نرێت له‌ جیهاندا كه‌ پێكهاتوه‌ له‌ رۆیشتن له‌سه‌ر په‌تێكی باریك كه‌ له‌ نێوان 2 شوێن هه‌ڵواسراوه‌و زۆر كاتیش ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌ دۆڵێكی قوڵ بێت.
له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ روسیا ماوه‌ی‌ رۆیشتن به‌سه‌ر په‌ته‌كه‌دا درێژبوو باشترین وه‌رزشكارانیش له‌سه‌ر تاسه‌ری جیهان به‌شداریان كرد و به‌شداربووانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نه‌بوو دار یاخود شتی تر به‌كار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌نگی وه‌ربگرن.
له‌ پاڵه‌وانێتیكه‌دا 2 ركابه‌ری به‌ڕێوه‌چوو یه‌كه‌میان بڕینی ماوه‌كه‌بوو به‌ كه‌مترین ماوه‌و ئه‌و ماوه‌یه‌شی پێویست بوو به‌شداربووان بیبڕن له‌سه‌ر په‌ت كیلۆمه‌ترێك بوو.
دووه‌م ركابه‌ریش پێكهاتبوو له‌وه‌ی‌ كام وه‌رزشكار زۆرترین نمایشی سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر په‌ته‌كه‌ ده‌كات.
هه‌ریه‌ك له‌ فریدی كوهن و لوكاس ئیرمله‌ر كه‌ خاوه‌نی ریكۆرده‌كانی ئه‌م وه‌رزشه‌ن به‌شداریان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ كرد.
كوهن خاوه‌نی سه‌رنجڕكێشترین نمایش بوون كه‌ زۆرترین ماوه‌ی‌ به‌ چاو به‌سترایه‌وه‌ بڕی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ گاری هه‌نت

گاری هه‌نتی به‌ریتانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ...