سەرەکی » وەرزش » پیپ گواردیۆلا به‌ باشترین راهێنه‌ری پریمه‌رلیگ دیاریكرا

پیپ گواردیۆلا به‌ باشترین راهێنه‌ری پریمه‌رلیگ دیاریكرا

پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی به‌ باشترین راهێنه‌ری خولی ئینگلته‌را بۆ وه‌رزی 2018-2019 دیاریكرا.
پێگه‌ی‌ ره‌سمی پریمه‌رلیگ بڵاویكردۆته‌وه‌ پیپ گواردیۆلا به‌ باشترین راهێنه‌ر دیاریكراوه‌، ئه‌مه‌ش دوای ركابه‌ری له‌گه‌ڵ یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ و نۆنۆ سانتۆی راهێنه‌ری ولڤه‌رهامبتۆن و ماوریسیۆ پۆچیتینۆی راهێنه‌ری تۆتنهام.
دیاریكردنی پیپ گواردیۆلا وه‌كو باشترین راهێنه‌ر هه‌ر له‌خۆوه‌ نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بوو كه‌ توانی سه‌ركردایه‌تی مانچسته‌ر سیتی بكات له‌ بردنه‌وه‌ی‌ دووه‌م نازناوی پریمه‌رلیگ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی‌ 98 خاڵی كۆكرده‌وه‌.
دوای دیاریكردنیشی وه‌كو باشترین راهێنه‌ر پیپ وتی: ئه‌مه‌ شانازه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌م پێبدرێت، ده‌مه‌وێت ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌شداری پێبكه‌م له‌گه‌ڵ یاریزانان و كاستی راهێنه‌ران، چونكه‌ ئێمه‌ هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه‌ جه‌نگایان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پریمه‌رلیگ ببه‌ینه‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئیدین هازارد: بڕیاری كۆتاییم به‌ چێڵسی راگه‌یاندوه‌

ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ چێڵسی دوپاتی كرده‌وه‌ بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ...