سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك كۆمار: كرانەوەی عیراق بە رووی جیهاندا

سەرۆك كۆمار: كرانەوەی عیراق بە رووی جیهاندا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازی لە حەسەن عومەری نێردەی پادشای سعودیە، كردو ئاماژەی بەسیاسەتی كرانەوەی عیراق كرد بەڕووی وڵاتانی ناوچەكە‌و جیهان بەگشتی، هاوكات پەیوەندی‌و ئاستی هاریكاری نێوان عیراق‌و سعودیەی بەرزنرخاند، بەجۆرێك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات.
لەدیدارەكەدا، سەرۆك بەرهەم ساڵح بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیەوە پێگەیشت بۆ بەشداریكردن لەكارەكانی كۆنگرەی لووتكەی ئیسلامی لەشاری مەككە لەكۆتایی ئەم مانگەدا.
لای خۆیشییەوە، حەسەن عومەری، جەختی لەپشتیوانیكردنی عیراق‌و بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا

لەهەولێر، لەڕێوڕەسمێكدا لەسەر بانگهێشتی كونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی ...