سەرەکی » هەمەڕەنگ » گه‌نجترین خانم دەکەنە سەرۆکی دەوڵەت

گه‌نجترین خانم دەکەنە سەرۆکی دەوڵەت

لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی نیوزلاندا، جاسیندا ئاردرین دەبێتە براوەو پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە وەردەگرێت، لەئێستادا وەک منداڵترین خانم هەژمارد دەکرێت لەڕووی بەڕێوەبردنی دەوڵەتەوە.
جاسیندا تەمەنی 37 ساڵەو لە 17 ساڵییەوە بووەتە ئەندامی حزبی «کرێکاران» و لە نووسینەگەکەی تۆنی بلێردا کاری کردووە، دواتر دەبێتە فەرمانبەری نووسینگەی هیلین کلارکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی نیوزلاند کە لە ساڵی 2008 پەرلەمان هەڵیانبژارد.
ئەو خانمە گەنجە لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا تیشکی دەخستە سەر کۆمەڵێک خاڵی گرنگ و بەو هۆیەوە توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لەکاتی وتارداندا بەڵێنی ئەوەی دەدا ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەستبهێنێت خوێندنی باڵا دەکات بە خۆڕایی و رێگە لە لەباربردنی منداڵ دەگرێت و کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆچکردن و رزگارکردنی منداڵان لە هەژاری.
یەکێکی تر لە نهێنییەکانی کۆکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان بەلای خۆیدا راکێشانی سەرنجی گەنجانی ئەو وڵاتە بوو بۆ لای خۆی بەهۆی تەمەنە کەمەکەیەوەو گێڕانەوەی حزبی کرێکارانی ئەو وڵاتە بوو بۆ ناو کایەی دەسەڵات، ماوەی 9 ساڵ بوو حزبی نیشتمانی دەسەڵاتی دەوڵەتداری بەدەستەوە بوو.
بەدرێژایی 150 ساڵ دەوڵەتداری ئاردیرن بچووکترین سەرۆک وەزیرانی وڵات بووەو سێیەم خانمە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا ئەو پۆستە وەردەگرێت، حکومەتیش لەڕێگەی هاوپەیمانێتییەکەوە دروستدەکات کە پێکهاتوون لە سێ حزب (کرێکاران، نیوزلاندای یەکەم و حزبی سەوز) کە لە دەرەوەی حکومەتن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئه‌پڵ تووڕه‌یه‌ له‌ گوگڵ

رۆیته‌رز هه‌فته‌ی‌ پێشوو كۆمپانیای‌ زه‌به‌لاحی‌ گوگڵ رایگه‌یاند، هێرشێكی‌ فراوان كراوه‌ته‌ ...