سەرەکی » هەمەڕەنگ » نازناوێکی گرنگی جیهانیی پێبەخشرا

ژنە ئێزدییەک

نازناوێکی گرنگی جیهانیی پێبەخشرا

لیژنەی ڕێکخەری خەڵاتی ئۆرورای جیهانی نازناوی «باڵیۆزی چاکە»ی لە خاتوو « لەمیا حاجی بەشار» ژنە چالاکوانی ئێزدی ڕزگاربوی دەستی داعش و خاوەنی خەڵاتی زاخارۆڤا بۆ بیری ئازاد نا.
ئەم خەڵاتە جیهانییە بۆ ئەو ژنە کوردە ئێزدییە لەپای چالاکی و خۆڕاگری و کارە مرۆییەکانیەتی بۆ ئێزیدییەکان، لەناو مونتەدای ئۆرۆرا کە بارەگای سەرەکی لە ئەرمینیایە لەپاڵ ١٠٠ کەسایەتی چالاکوان و مرۆڤدۆست ژمارەیەک کوردی ئێزدی هەن کە لەلایەن ئەو نێوەندەوە دەستنیشانکراوان لەوانە «عیدۆ بابەشێخ« یاساناس و پەرلەمانتاری پێشوتری کوردستان و»حەسۆ هورمی» چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی ئێزیدی و « پیر دیما» ئەندامی سەرپەرشتی ماڵی ئێزدی لە جۆرجیا.
لەناو لیستی کاندیدانی خەڵاتی ئۆرۆرا بۆ ڕابوونی مرۆڤایەتی کە باڵاترین خەڵاتی بواری مافی مرۆڤە لەجیهان، کوردێکی ئێزدی دیاریکراوە بەناوی» میرزا دەنایی»، بڕیاریش وایە لەمانگی ئۆکتۆبەری داهاتوودا لە ئەرمینیا لەڕێوەڕەسمێکی گەورەدا کەسایەتییەکی شایستە خەڵاتەکە وەربگرێت.

بورهان ئەمین، ئەڵمانیا
سەرچاوە: Ezidi24

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چەند بەرهەمێک تۆمار دەكەن

هەردوو هونەرمەند رێبین جەمال و دەرباز شێرزاد پێكەوە چەند بەرهەمێكی ...