خولی باسكه‌ی تیپه موحته‌ریفه‌كانی ئه‌مریكا (ئێن بی ئه‌ی) گه‌یشتۆته یاریی كۆتایی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م خوله سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خۆی بڕی به قۆناغی پله‌ی ئۆفیشهوه.
دیاره قۆناغی پله‌ی ئۆف گرنگترین و هه‌ستیار ترین قۆناغه‌كانی ئه‌م خوله‌یه به‌وه‌ی باشترین هه‌شت تیپی هه‌ردوو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و خۆر ئاوا به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن كه له قۆناغی یه‌كه‌می ئێن بی ئه‌ی-دا پله‌كانی یه‌كه‌م تا هه‌شته‌می هه‌ردوو ناوچه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
پله‌ی ئۆف
له قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌م هه‌شت تیپه یه‌ك له دوای یه‌ك (یه‌كه‌م تا هه‌شته‌م) ی ناوچه‌كانیان بوون و بۆ قۆناغی یه‌كه‌می پله‌ی ئۆف سه‌ركه‌وتن:
*خۆر هه‌ڵات: (میلۆكی باكس، تۆرینتۆ راپتۆرس، فلادلفیا سهڤنتی سكسهرس، بۆستۆن سێڵتیكس، ئیندیانا بایسهرس، بروكلین نتس، ئۆرلاندۆ ماجیك).
*خۆر ئاوا: گۆڵدن سته‌یت وریهرس، دینڤه‌ر ناكاتس، پۆرتلاند ترایل بلایزه‌رس، هیوستن رۆكێتس، یۆتا جاز، ئۆكلاهۆما سیتی، سان ئه‌نتۆنیۆ سپێرس، لۆس ئه‌نجلس كلیپهرس).
به پێی به‌رنامه‌ی دانراو بۆ یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه، له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك(یه‌كه‌م له گه‌ڵ هه‌شته‌م، دووه‌م له‌گه‌ڵ حه‌وته‌م، سێیه‌م له‌گه‌ڵ شه‌شه‌م، چواره‌م له‌گه‌ڵ پێنجه‌م) یاریی قۆناغی یه‌كه‌می پله‌ی ئۆف ده‌كه‌ن، یارییه‌كانیش به‌سیستمی 3+1 ده‌بێت، واته هه‌رتیپێك 3+1 یاریی له تیپی به‌رامبه‌ر ی بباته‌وه بۆ قۆناغی دووه‌می پله‌ی ئۆف سه‌رده‌كه‌وێت، به‌وشێوه‌یه تا یاریی كۆتایی، یارییه‌كان به‌رده‌وام بوون.
پله‌ی ئۆف سێ قۆناغ بوو، له قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه چوار تیپ بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌ركه‌وتن، له قۆناغی دووه‌میشه‌وه یاریی كۆتایی هه‌ردوو ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتن، هه‌ردوو تیپی تۆرینتۆ راپتۆرس و میلۆكی باكس بۆ یاریی كۆتایی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات سه‌ركه‌وتن، له‌ئه‌نجامیشدا راپتۆرس4-2 ئه‌م یارییه‌ی برده‌وه و بۆ یاریی كۆتایی ئه‌مساڵی خوله‌كه سه‌ركه‌وت، له‌ناوچه‌ی خۆرئاواش، له‌یاریی كۆتایدا، گۆڵدن سته‌یت وریهرس 4-0 له پۆرتلاندی برده‌وه‌و بووبهلایهنی دووه‌می یاریی كۆتایی خوله‌كه.
یاریی كۆتایی
ئێستا ئه‌م خوله یارییه كۆتاییه‌كانی ده‌كرێن، خشته‌ی یارییه‌كانی كۆتاییش به‌مجۆره‌یه:
*گۆڵدن سته‌یت وریهرس×تۆرینتۆ راپتۆرس 30/5/2019……….(109-118).
*گۆڵدن سته‌یت وریهرس×تۆرینتۆ راپتۆرس 2/6/2019………(000-000).
* تۆرینتۆ راپتۆرس × گۆڵدن سته‌یت وریهرس 5/6/2019……………….(000-000).
* تۆرینتۆ راپتۆرس × گۆڵدن سته‌یت وریهرس 7/6/2019……………….(000-000).
*گۆڵدن سته‌یت وریهرس×تۆرینتۆ راپتۆرس 10/6/2019……….(000-000).
* تۆرینتۆ راپتۆرس× گۆڵدن سته‌یت وریهرس 13/6/2019………..(000-000).
* گۆڵدن سته‌یت وریهرس× تۆرینتۆ راپتۆرس 16/6/2019……….(000-000).
51 جار بینراوە