سەرەکی » هەواڵ » سێ سەرۆكایەتییەكە: تەواوكردنی كابینەی حكومەت

سێ سەرۆكایەتییەكە: تەواوكردنی كابینەی حكومەت

هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق، ئێوارەی 9/6/2019، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، بەئامادەبوونی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایش و یاسادانان لە وڵاتدا كرا، هاوكات گفتوگۆكرا لەبارەی گرنگی تەواوكردنی كابینەی حكومەت و جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت لەپێناوی بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتیان. سەبارەت بە بارودۆخی هەردوو شاری كەركوك و دیالە، جەخت لە پێویستیی خستنەگەڕی گشت هەوڵەكان كرایەوە بۆ گێڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە رێگەی گفتوگۆی راستەوخۆ و بەرجەستەكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان هەموو پێكهاتەكان و بەشداریپێكردنیان لە بەڕێوەبردنی ناوچەكانیاندا. سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی عیراق، ئامادەبووان هاوڕابوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی لە نێوان هەر سێ سەرۆكایەتیدا، بۆ یەكخستنی وتاری فەرمی و پیادەكردنی ئاراستەیەكی میانڕەو لە پەیوەندییەكانی دەرەوەی عیراقدا.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە دوا پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و جیهان كرا و ئاماژەش بە رێگەچارەی گونجاو بۆ دوورخستنەوەی عیراق و ناوچەكە لە قەیران و ململانێكان كرایەوە. هەروەها تیشكخرایە سەر بەشداریكردنی عیراق لە هەردوو كۆنگرەی لوتكەی نائاسایی عەرەبی و ئیسلامی كە لە شاری مەككەی پیرۆز ئەنجام دران و هەڵوێستی عیراقیش سەبارەت بەقەیرانەكانی ئێستا لە كۆنگرەكەدا كە گوزارشت بوو لە هەڵوێستی دەوڵەتی عیراق بەگشتی و بەرژەوەندییە باڵاكانی و لە هەمانكاتیشدا كۆدەنگی عیراق بوو سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێكی گرنگی تاوتوێكرد و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دا

دوێنێ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و ...