سەرەکی » هەواڵ » هەوڵ بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانی كەركوك دەدرێت

هەوڵ بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانی كەركوك دەدرێت

Pukmedia

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن بودجەی پترۆدۆلار بۆ ساڵی 2019 نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداو بۆ پڕۆژەكانی شارەكە خەرج بكرێت.
بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامان، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نەكرا، لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا، ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: 23 ئەندامی ئەنجومەن یاداشتێكیان سەبارەت بە بودجەی پترۆدۆلارو پڕۆژەكانی ساڵی 2019 ئیمزاكرد، كە ئەو بودجەیە لەپڕۆژەكانی شارەكەدا خەرجبكرێت‌و نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا. وتیشی: ئەو كارەی كردوویانە لە پێناوی بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەكانی كەركوكەو بەرپرسیارن بەرامبەر ئەو ئیمزایەی كردوویانە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حاكم قادر:كۆنگرەیەكی سەركەوتوو بۆ گەشەپێدان و نوێبوونەوەی یەكێتی

شوان كەریم هەموو پێكەوە بەهەستكردن بەبەرپرسیارێتی مێژوویی، بۆ ئاسوودەبوونی رۆحی ...