سەرەکی » راپۆرت » ئامادەكردنی: دیاری سابیر » UN: ره‌نگه‌ دوو ملیۆن كه‌س لە سوریاوە به‌ره‌و توركیا ئاواره‌بنپەڕە 3

UN: ره‌نگه‌ دوو ملیۆن كه‌س لە سوریاوە به‌ره‌و توركیا ئاواره‌بن

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UN) رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی كۆمەكە مرۆییەكان‌ و چڕبوونەوەی شەڕو پێكدادانەكان لە باكووری خۆرئاوای سوریا، پێده‌چێت نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س به‌ره‌و توركیا ئاواره‌بن.

ئه‌گه‌ر شه‌ڕ درێژه‌ بكێشێت
ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس له‌ زاری بانوس مومتزیس رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، بڵاویانكرده‌وه‌: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ درێژه‌ بكێشێت‌ و ژماره‌ی ئاواره‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبووندا بێت، ره‌نگه‌ ئاواره‌بوونی یه‌ك ملیۆن یان دوو ملیۆن كه‌سی به‌ره‌و سنووری توركیای لێبكه‌وێته‌وه‌.
باسی له‌وه‌شكردووه‌: رۆژانه‌ ده‌بینین كه‌ چۆن هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ ‌و خوێندنگه‌ ‌و شوێنه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، كه‌ ئه‌مه‌ به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی‌ و مرۆیی نابێ روو بدات.

كوژرانی زیاتر له‌ 650 كه‌س
بانوس مومتزیس هۆکاری تێكچوونی دۆخی پارێزگای ئیدلب‌ دەگەڕێنێتەوە بۆ پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێكه‌وتنی ره‌واندنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان له‌لایەن روسیا‌ و توركیا بۆ ئاگربه‌ستی نێوان ئۆپۆزسیۆن‌ و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ به‌شار ئه‌سه‌د.
راپۆرته‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوریا هێرشیان بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلب‌ و حه‌ما و لازقیه‌ ده‌ستپێكردووه‌ ‌و فڕۆكه‌ ‌و كۆپته‌ری جه‌نگیش به‌ چڕی بۆردومانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن، به‌ ئامانجی له‌ناوبردن‌ و تێكشكاندنی پاشماوه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، له‌ مانگی شوباتی رابردووه‌وه‌ تاكو رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌، زیاتر له‌ 650 كه‌س به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ كوژراون‌ و نزیكه‌ی 200 منداڵ له‌ نێو كوژراوه‌كاندان. زیاتر له‌ نیو ملیۆن كه‌سیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌‌.

زیاتر له‌ 180 دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری
راپۆرته‌كانی هەواڵ باس لە ئامارێکی ترسناک دەکەن بەوەی زیاتر له‌ 180 دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری‌ و ژێرخانی ئابووری به‌ر بۆردومان كه‌وتوون، كه‌ له‌ نێویاندا 57 مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی‌ و نه‌خۆشخانه‌، شه‌ش سه‌نته‌ری به‌رگریی میللی، 71 خوێندنگە و دامه‌زراوه‌ی فێركردن، شه‌ش كه‌مپی په‌نابه‌ران، 31 مزگه‌وت‌ و 11 سه‌مونخانه‌ ‌و نانه‌واخانه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.
رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، ده‌ڵێت: رێكخراوه‌ فریاگوزارییه‌كان شوێنی كار‌ و مانه‌وه‌ی خۆیان بۆ لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان دیاریكردووه‌، به‌ڵام کارمەندانی ئه‌و رێكخراوانه‌ ترس دایگرتوون، به‌هۆی هێرشه‌ ئاسمانییه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: بۆ ئه‌مساڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای 3 ملیار‌ و 300 ملیۆن دۆلاری كردووه‌ بۆ پاڵپشتیی كاره‌ مرۆییه‌كانیان له‌ سوریا، به‌ڵام وێڕای به‌ڵێنه‌كان، ته‌نها 500 ملیۆن دۆلاریان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌، به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌وڵه‌ فریاگوزارییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌كان: ئاژانسه‌كان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كڕینی سیستمی موشەكیی ئێس 400 ناكۆكیی زیاتری بەدوادا دێت

لەو كاتەوەی ئەنقەرە دەیەوێت سیستمی موشەكیی ئێس 400 لە مۆسكۆ ...