سەرەکی » مانشێت » چایخانەی توڵەیتوڵە

چایخانەی توڵەیتوڵە

ئەحمەد سەپان

لەدیمەشقی پایتەختی سوریا، چایخانەی (توڵەیتوڵە)م دۆزییەوە، كە ساڵی 1975 چەند هەڤاڵێك، یەكەم بەیاننامەی دامەزراندنی (ی.ن.ك)یان تیادا نووسی‌و بڵاویانكردەوە.
منیش، بۆ ئەوانەی لەوێ بوون، باسی مێژووی یەكێتی‌و مام‌و وەفای یەكێتی-م كرد بۆ سوریا، شاگەشكەبوون‌و زۆر رێزیان لێگرتم. بەتەمەنەكانیان بەمێژووی مام ئاشناو سەرسام بوون. ئیختیارێك وتی: با منیش بۆ وەفای تۆ شەرەفی ئەوەم پێ ببڕێ پارەی چایەكەت بۆ بدەم. چایچییە گەنجەكە وتی: منیش بۆ رێزی باوكی كۆچكردووم، كە ئەو كات لەو چایخانەیە بووە، پارە وەرناگرم‌و بیستوومە كورد وەفادارن.

print

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*