سەرەکی » هەواڵ » هەنگاوەكانی پێكهێنانی ״كابینەی نوێ״ دەستیپێكرد

هەنگاوەكانی پێكهێنانی ״كابینەی نوێ״ دەستیپێكرد

هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بـڕیـاریدا بە راسپاردنی مەسرور بارزانی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پێكهێنانی كابینەی وەزاریی نۆیەمی هەرێمی كوردستان.
بەپێی فەرمانە هەرێمییەكە دەبێت «پێكهێنانی كابینەی وەزاری لە ‌ماوەی 30 رۆژدا لە رۆژی دەرچوونی ئەم فەرمانەوە تێپەڕ نەكات و فەرمانەكە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە چوارشەممە 12/6/2019، جێبەجێدەكرێت».

״پێکهێنانی کابینەی نوێ لە وادەی دیاریکراودا״
هەردوێنێ مەسرور بارزانی دوای راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا «هەوڵ دەدەم بە هاوكاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاری بەشدارییان لە كابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریكراودا پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، تاكو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێكی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەستپێبكەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەكان هاوكارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین».
كەناڵەكانی راگەیاندنیش بڵاویانكردۆتەوە «لە هەفتەی داهاتووەوە سەردان و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا، دەستپێدەكات».
شایانی باسە، رۆژی 11/6/2019، لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا مەسرور بارزانی وەك كاندیدی فراكسیۆنی پارتی، لە كۆی 97 ئەندامی ئامادەبوو، بە 87 دەنگ بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناوزەدكرا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران..

ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و ...