شاڵاو ئەحمەد-دوکان
سه‌ردانی هاووڵاتیان بۆ بینینی سه‌رڕێژ بوونی به‌نداوی دوكان له مێژووی دروست بوونییه‌وه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ی تۆماركردووه و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری دوكانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆشبه‌ختانه له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رووی نه‌داوه.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌ندازیار رێژین ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری دوكان، بە ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگه‌یاندوە، له‌ماوه‌ی 38 رۆژدا له رێکەوتی 2-4-2019 تا 10-5-2019 له‌كاتی سه‌رڕێژبوونی ده‌ریاچه‌ی دوكان له بێڵ ماوسه‌وه، به كۆكردنه‌وه‌ی داتا‌و زانیاری و پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌كانی خۆمان و چاودێری كردنی هاتنی هاووڵاتییان له رێگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه، بۆمان ده‌ركه‌وتووه له‌ماوه‌ی ئه‌و 38 رۆژه‌دا نزیكه‌ی شه‌ست هه‌زار ئۆتۆمبیل و 300 هه‌زار هاووڵاتی له ناوچه جیاجیاكانەوه سه‌ردانی دیمه‌نی هه‌ڵڕژانی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكانیان كردوه له بێڵ ماوس و سپیل وه‌ی.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری دوكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، له مێژووی دروست بوونی به‌نداوی دوكاندا یه‌كه‌م جاره به‌و رێژه زۆره هاووڵاتی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌ردانی دوكان بكات، به‌و پێیه‌ی دوكــان هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی جوانی هه‌یه‌و هه‌میشه دیمه‌نه‌كانی جوان و سه‌ره‌نجڕاكێشن و به‌رده‌وام شاری میواندارییه.
وتیشی: خۆشبه‌ختانه له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ووی نه‌داوه.
به‌نداوی دوكان ساڵی 1954 دروست كراوه‌و بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1988 سه‌رڕێژی كردوه له بێڵ ماوسه‌وه، دوای 31 ساڵ جارێكی تر ده‌ریاچه‌كه سه‌رڕێژی كرده‌وه‌و به هه‌زاران هاووڵاتی سه‌ردانی بینینی دیمه‌نه‌كانی هه‌ڵڕژانی ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌یان كرد.