سەرەکی » مانشێت » شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سەكۆیەكی هەڤاڵانەیە

هۆڵی خاك کرایەوە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سەكۆیەكی هەڤاڵانەیە

دوێنێ لەسلێمانی، لەڕێوڕەسمێكدا هۆڵی خاك، كرایەوە.
لەڕێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی‌و حكومی‌و ئەندام‌و كادرو دڵسۆزانی یەكێتی‌و چین‌وتوێژەكان ئامادەبوون، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لەوتەیەكدا، رایگەیاند: «لەسنووری سلێمانی، دەیان هۆڵی رازاوەتر هەیە، بەڵام سروشتی ئەم هۆڵە لەوەدایە كە لەداهاتوودا دەبێتە مێژوویەكی گرنگی بەخۆداچوونەوەو سەكۆیەكی گرنگی هەڤاڵانە، بۆ ئەوەی لێرەوە بەیەكسانی‌و ئازادیی؛ پێكەوە دوور لەپلەو پۆست‌و پێگەی سیاسی، تەنها لەژێر دروشمی هەڤاڵێتی، وەكو بەشێكی گرنگ لەخەمخۆریمان بۆ راستكردنەوەی هەڵەكان، لەسەر رابردوو و ئێستاو ئایندەمان، قسەبكەین».
ئاماژەی بەوەشكرد كە لەم هۆڵەوە گفتوگۆ دەكەین لەسەر خەمی نیشتمان‌و ژیانی سیاسی‌و حزبایەتی، نەك هەر تەنها قسەكردن، بەڵكو قسەكانیش دەكرێت بكرێنە پڕۆژەو لەلایەن بڕیاربەدەستەكانی یەكێتی‌و هەرێم‌و حكومەتی خۆجێییەوە گوێیان لێبگرێت‌و وتیشی: ئێرە دەبێتە ئەو شوێنەی لەبری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و خۆخاڵیكردنەوە بەزمانی زبر، گوزارشت لەخەون‌و خەمەكانی تێدا دەكرێت بەئارامی‌و زمانی سەردەمیانەو بەپڕۆژە هەنگاوی تیۆری دەنرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سەرۆك كۆمار: پاراستنی ئاسایش ‌و سەقامگیریی لە عیراق و ناوچەكەدا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیكرد لە دێڤد شینكەر یاریدەدەری ...