سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، عومه‌ر غه‌ریب‌ » قەرەبووی مادەی 140 لە كەركوك دەستپێدەكاتەوە

قەرەبووی مادەی 140 لە كەركوك دەستپێدەكاتەوە

سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140، رایگەیاند: پاڵپشت بەو بودجەیەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەك بودجەی مادەی 140 تەرخانكراوە و بڕەكەی 50 ملیار دینارە، دوێنێ 7/7/2019، پرۆسەی قەرەبووكردنەوەی مادەی 140، لە كەركوك دەستیپێكردەوە.

چەكی قەرەبوو بۆ 230 خێزانی ئاوارە گەڕاوەتەوە
كاكەڕەش سدیق سەرۆكی ئۆفیسی كەركوكی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: وەك قۆناغی یەكەم داوای لیستی 500 خێزانیان كردبوو لە ئۆفیسەكەمان و ئێمەش لای خۆمانەوە لیستەكەمان رەوانەی بەغدا كردبوو، بەڵام لەو لیستە چەكی قەرەبوو بۆ 230 خێزانی ئاوارە گەڕاوەتەوە و دەست بە دابەشكردنی دەكەین. وتیشی: بەشێك لەو ناوانەی چەكیان بۆ نەگەڕاوەتەوە، هەندێ گرفتی تێدابووە و لە هەوڵداین چارەسەری بكەین. راشیگەیاند: ئەو چەكانەی گەڕاونەتەوە هەموویان بۆ ئاوارەكانن و رۆژانە 80 چەك بەسەر هەشتا خێزاندا دابەش دەكەین، ئاماژەی بەوەشدا «قسەمان لەگەڵ سەرووی خۆمان لە لیژنەكە كردووە لە بەغدا كە بۆ داهاتوو هەر جارەی چەكی قەرەبووی 500 خێزان تەواو بكرێت و بۆمان بێتەوە و لێرەش دابەشی بكەین».

زیاتر لە 42 هەزار خێزانی ئاوارە سوودمەندبوون
كاكەڕەش سدیق ئەوەشی خستەڕوو: لەم قۆناغەی چەكی قەرەبووی ئاوارەكان كە بۆ كەركوك گەڕاوەتەوە، ئەولەویەتمان بە خێزانی شەهیدان داوە وەك قۆناغی یەكەم و دواتر ئەوانی تریش دەگرێتەوە. وتیشی: لیژنەی باڵا بەڵێنیان پێداوین لەمەودوا هەر جارە و 500 چەكی قەرەبوو بۆ كەركوك تەواو بكەن و بۆمانی بنێرنەوە و ئێمە دابەشیان دەكەین. راشیگەیاند: بەر لە وەستانی قەرەبووەكە لە ساڵی 2014، زیاتر لە 42 هەزار خێزانی ئاوارە لە قەرەبووی مادەی 140 سوودمەندبوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یەكێتی تەئكید لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەكاتەوە

رزگار عەلی: (كەركوك) بەشێكە لە رێكەوتنی یەكێتی و پارتی پەرلەمانتارانی ...