سەرەکی » چاوپێکه‌وتن » گرنگترین ئەرکەکانی پەیوەندیە گشتییەکان دروستکردنی بارودۆخێکی گونجاوە بۆ کارکردن

دلزار عارف:

گرنگترین ئەرکەکانی پەیوەندیە گشتییەکان دروستکردنی بارودۆخێکی گونجاوە بۆ کارکردن

دیدار: ژینۆ عەبدوڵڵا

دلزار عارف شاره‌زا له‌په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كان لەم دیدارەی کوردستانی نوێ لەگەلیدا چەند دیوێکی ئەو بوارە روندەکاتەوەو باس له‌ پێشكه‌وتنی دەکات لە جیهاندا‌.
سه‌باره‌ت به‌ چەمك و زانست پە یوەندییە گشتیە كان به‌تایبه‌تی و چۆنیتی سەرهەڵدانی و گرنگترین كارەكانی چین دلزار عارف ده‌لیت: پەیوەندیە گشتیەکان، لە نێوان هەردوو شەری جیهانی دروست دەبێت، بە تایبەت ساڵی ١٩٢٤، وڵاتان ئەم زانستەیان وەک پروپاگەندە لە دژی یەکتر بەکار دەهێنا. دوای شەڕی دوەمی جیهانی لە رێگەی پرۆژەی ماڕشاڵی ئەمریکی، ئەم بابەتە گوازرایەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپی و زیاتر تەشەنەی کرد.
گرنگترین ئەرکەکانی پەیوەنیە گشتیەکان، دروستکردنی بارودۆخێکی گونجاوە بۆ کارکردن، لە ناو دەزگاو کۆمپانیاکان، بەمەبەستی لێک نزیکردنەوەو دروستکردنی کاری گروپی یان تیم، هەروەها گرینگیدان بە سایکۆلۆژیان کارمەندان و هاندیانیان بۆ کاری زیاتر، ئەرکێکی تری پەیوەندیە گشتیەکان، جوان پیشاندان و پاراستنی نازناوی دەزگاکە یان کۆمپانیاکە، هەمیشە ستافی پەیوەندیەکان بە شێوەو تەرزی جیاواز هەولێ پاراستنی ناوناوبانگی شوێنەکەیان دەدەن، جگە لەوە پەیوەندیەکان هەمیشە فیدباکی دونیان دەرەوە بۆ دەزگاکە دە‌ینێتەوە، ئەمەش لە رێگەی کۆمەڵێک ئالیەتەوە، جگە لەوە راگەیاندن وەک چەکێک هەمیشە لە دەستی پەیوەندیەکانە بۆ قسەکردن کاریگەردانان لەسەر دونیان دەرەوە.
له‌باره‌ی گرنگی نه‌دان به‌م بواره‌ له‌ هەرێمی كوردستان نە لە كەرتی گشتی و نە لە كەرتی تایبەت ده‌لیت: چونکە ئەم بابەتە تازەیەو وەک پێویست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگای نەکراوەتەوە، بۆیە بە حوکمی جوگرافیاش، ئێمەش کەوتوینەتە ژێرکاریگەری و جگە لەوە لە هەرێمی کوردستان تاکو ئێستا روئیایەکی روون نیە، کە چۆن هەڵس و کەوت لەگەڵ ئەم زانستە بکرێت، بۆیە هەمیشە ئەرکەکانی تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ بەشەکانی تری وەک ئیدارەو مارکتینگ و ریکلام، کە بە پێچەوانەوە لە دونیا وەک دوو بابەتی جیاواز کاریان لەسەر دەکرێت. خاڵێکی تر کە نەتوانراوە لە کەرتی گشتی و تایبەت کەڵک لەم بابەتە وەربگیرێت، نەبوونی پلان و ستراتیجە بۆ ئایندە، چونکە کاریگەری کارەکانی پەیوەندیەکان یەکسەر دەرناکەون، ئەمەش زۆرجار دەزگاو کۆمپانیاکان هاننادات سەرمایەگوزاری لەم بابەتە بکەن.
1- وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێداوە، نەبوونی روئیایەکی روون، تێنەگەیشتنێکی زانستی دەربارەی بابەتەکە، وای کردووە ناوەکەشی بەهەڵە بەکارب‌هێنرێت، چونکە راگەیاندن یەکەیەکە لەناو بەشی پەیوەندیەکان، واتا ئامێرێکە لەدەست بەشی پەیوەندیە گشتیەکان.
2- یەکێک لە سوودەکانی پەیوەندیە گشتیەکان هەوڵی پاراستنی نازناوی دەزگاکە دەدات، واتا لە ڕێگەی ئەم بەشەوە هەوڵی مانەوەو پێشکەوتنی کۆمپانیاکە یان دەزگاکە دەدرێت، هەبوونی پەیوەندیەکان واتا کارکردن لەسەر دروستکردنی ئەتمۆسفێری کارکردن وگروپینگ لەناوەوەی کۆمپانیاکە، زوو تێگەیشتن لەسەر دونیای دەرەوەی کۆمپانیاکە یان دەزگاکە، بەشێکی کاریگەرە لەکاتی هەبوونی قەیران لەگەڵ خەڵک یان بەکاربەر، بەکارهێنانی میدیا و موخاتەبەکردنی خەڵک، ئیدارەدانی بۆنەو یادەکان، کەمکردنەوەو راستکردنەوەی رایی نێگەتیف لەسەر دەزگاکە. زانیاری کپکردنەوە لەسەر خەلك و بەکاربەرو کۆمپانیا رکابەرەکان، بەشداریکردن لە پرۆژە خزمەتگوزاریانەی کە گرینگن بۆ خەڵک.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ دەزگاو كۆمپانیاو كەرتی گشتی له‌هه‌ریمی كوردستاندا. ڕاگەیاندن و پەیوەندی گشتی پێكەوە گرێدراوە ده‌لیت: ئەوەی راستی بێت چەند کۆمپانیایەکی گەورە هەن گرینگی بەم بابەتە دەدەن، بەڵام ئەگەر بەراوردیان بکەین لەگەل وڵاتانی پێشکەوتوو ئەمانیش وەک پێویست لایەن نەکردۆتەوە لەسەر پەیوەندییەکان ئیدارەو پەیوەندیەکان دوو کاری جیاوازن، راستە هەندێک جار دەتوانن یەکتر تەواو بکەن یان هەماهەنگ بن لەگەل یەک بەڵام ئەمە یەکسان نییە بەوەی کە تێکەڵ بەیەک بکرێن و ئەرکەکانیان بشوێندرێت، کاری پەیوەندیەکان و تەنانەت ئەو کەسانەش کە لە پەیوەندیەکان کاردەکەن زۆر جیاوازن لەوانەی کە لە ئیدارە کاردەکەن، ئەتوانین بڵێن پەیوەندیە گشتیەکان، بەدوو قاچ رێدەکات، واتا پەیوەندیەکانی ناوەوەو دەرەوە، بەڵام ئیدارە هەمیشە لەناوەوە کار دەکات، پەیوەندیەکان زۆر خۆی بە دونیان دەرەوە سەرقاڵ دەکات، بەڵام ئیدارە هەمیشە کار لەناو دەزگاکە دەکات و کەمتر دەپرژێتە سەر دونیان دەرەوە. بۆیە هەڵەیەکی ستراتیجی گەورەیە کە کاتێک ئەرکی پەیوەندیەکان بخرێتە سەر ئیدارە.
دلزار بۆ سوودی پەیوەندیە گشتیە كان لە دەزگاو ناوەندەكانی كەرتی تایبەت و گشتی ده‌لیت: رۆڵی بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی چییە لە ناو پەیوەندیە گشتیەکان، هەموو کۆمپانیەک کە لە وڵاتێک یان لە شارێک کاردەکات هەندێک بەرپرسیاری دەکەوێتە سەر، ئەمەش لە ئەنجامی کارکردنی لەو شوێنە، بۆیە وەک ئەرکێکی کۆمەڵایەتی پێوسیتە بەشداری بکات لە سپۆنسەری پرۆژە خزمەتگوزاریەکان، یان کاتێک قەیرانێکی گەورە، یان کارەساتێک بەسەر ناوچەکە دێت، ئەرکو بەرپرسیاریەتی ئەو کۆمپانیاو دەزگایانەیە کە لەم شوێنە کاردەکەن، بەشداربن لە یارمەتی دان و سپۆنسەرکردنی پرۆژە خزمەتگوزاری و مرۆڤیەکان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*