سەرەکی » وتار » دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا » موسەلسەلەی دینی

موسەلسەلەی دینی

+ دەموچاوت باش ناڵێ‌… خێر! هیچ بووە؟
ـ جا چی نەبووە بەگم؟.. پیاو نازانێ‌ خەفەت بۆ ئەو مناڵە بنێشتفرۆش‌و عەلـلاگەفرۆشانە بخوات یان بۆ ئەو هەموو خریج‌و پیاوە زلە بێ‌ ئیشانە؟
+ راست ئەكەی بەخوا… وەزعەكە زۆر قۆڕە.. دە راكە بڕۆ فیڕنەگولە بانگ كە.
ـ با لە زەوقی نەدەین ئوستاز… مەشغولی مۆبایلە تازەكەیەتی.
+ بەینی خۆمان بێ‌ ئەویش كابرایەكی سەیرە ها… هەموو فەخرو شانازییەكی هاتووەتە سەر مۆبایل.
ـ دەستی خۆش بێ‌.. ئەی فەخر بە چییەوە بكات؟ بە رابوردووەوە؟!..مۆبایلەكە بەس نییە حازرو بزرە… رابردوو چییە؟؟.. زەلام ئەناسم دە پانزە ساڵ خەباتی رابوردووی هەیە كەچی ئێستا پاڵ بە عەرەبانەوە ئەنێ‌. كەس حساب بۆ رابوردووەكەی ناكات.
+ جا بەس نەبوو رابوردوو رۆیشت. خۆ بەوخوایە ئەگەر صەدام تائێستا بمایە قڕی خستبووە خۆمان‌و نەوت‌و داروبەردەوە.
ـ كەسی نەئەهێشت.
+ نەبەخوا.. عالەمەكەی مەجبوور ئەكرد سەری خۆی هەڵگرێ‌ بڕوا بۆ خاریج.
ـ عەینەن ئێستا.
+ كێ‌ ئەڵێ‌ عەینەن ئێستا هەتیو؟
ـ قوربان قسەكەی جەنابت وا ئەگرێتەوە.
+ سەیر سەیر.. خۆم زرت‌و زیندووم، خەریكە بوختانم بۆ ئەكات!
ـ تۆ نەتفەرموو نەوتەكەی هەموو ئەبردو عالەمەكەی هەموو راوئەنا.
+ با.
ـ ئێ‌ دە ئێستاش وایە.
+ ئەوە بە قەناعەتی تۆ وایە.. قەناعەتی من نەوعێكی ترە.
ـ قەناعەتیش سەیرە بەگم.
+ ئەی تەبعەن.. هەر كەسەو بڕوای بە شتێكە.. مەسەلەن لەو هندستانە جەماعەتێك هەن مشك ئەپەرستن.
ـ مشك ئەپەرستن؟!
+ ئا.
ـ دە كەواتە تۆم‌و جێری لای ئەوان موسەلسەلەی دینییە.

 130 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*