سەرەکی » وتار » دۆستەكانی كورد خەوبوون یان خەیاڵ؟

دۆستەكانی كورد خەوبوون یان خەیاڵ؟

پێشڕه‌و وه‌یسی

بەدریژای میژوی گەلی كورد زۆر بونە ئەوكەسایەتی ولات و لایەنانەی بەناوی دۆستایەتی و دەستی هاوكاری خۆیان لە كوردی بەش مەینەت نزیك كردووەتەوە ، بەلام لە راستیدا روكەش بووە و ئامانج یان بە دەست خستنی مەرامەكانی خۆیان بووە، نەك دۆست و هاوكاری كورد ، بۆ پشت راستكردنەوەی ئەم قسانەی من ئەگەر بگەرینەوە بۆ میژوی سەد سالی رابردوو دەبینین بۆ چەندین جار بەناوی دۆستایەتییەوە كورد بەرەو مەرگی سیاسی و سەربازی و لەناو چونی شۆرشەكانمان بوینەتەوە ، بەلام كیشەكە لیرەوە دەست پیدەكات كەسەركردەكانی كورد ، شكستە پلان بۆداریژراوەكانی دەستی بەناو دۆست و خەمخۆرەكانی نەبۆتەهۆی گۆرینی سیاسەتیكی راستەقینەو دروست لەبەرامبەرشكستەكانداو دەرس وەرنەگیراوە لییانەوە، هەمیشە كیشەو شكستەكان خۆیان دووبارە كردوەتەوە، دوژمن و بەناو دۆست و هاوخەمەكانی كوردیش هەرجارە و بە شیوەیەكی نوی و لەژیر بەرگیكی نویوە مەرامەكانی خۆیا بە جیگەیاندووەو خەنجەری ژەهراوی خۆیان لە پشتی كورد وەشاندووەو لەكەناری مەرگ نزیكیان كردوینەتەوە، هەندیك جاریش كیشەناو خۆییەكانی كوردستان بۆتەهۆی شكست پیهنانی خواست و داواكارییەكانی كورد، بەشیكی تری بەناو دۆستەكانی كورد لە پیناوی بەدەست هینان و جیبەجیكردنی خواستەكانی دوژمنەكانی كورد كاریان كردووە و بەپیشنیارە كوشندەكانیشیان سەركردەكانی كوردیان بەریگەی هەلەدا بردووە، هەنیكی تریشیان لە پیناوی بەدەست خستنی بەرژەوەندییە مادی و مەعنەوییەكانی خۆیان لە هەندیك ویستگەی ژیانی سیاسی كورد لە گەلمان بون ،بەلام تائەو جییەی بەرژەوەندییەكانیان جیلەق نەبوبیت ،خۆئەگەر بەرژەوەندییەكانیان نەمابیت لەگەل كورد ، ئەوا كوردیان بەتەنیا جیهلاوەو پشتیان تیكردوین و بونەبەشیك لەدوژمنەكانمان ،ئەگەر سەیریكی روداوەكانی ئەم دواییەی كوردستان و عیراقیش بكەین دەبینین كورد بەردی پیشوتر براوە ،لە گەل دروست بونی كیشەكان هیچ كام لە بەناو دۆستە كانی كورد نەك لە گەلمان نەبون و بە جییان هیشتین بگرە ئامادەش نەبون بەنوسن ولیدوانیكیش نەك پشتمان بگرن هاو خەمیشیان دەرنەبری،بۆ ئەو كوردەی لەپیش روداوەكان بەهاو پەیمان و دۆستی خۆیان ناویان دەهیناو پیشمەرگەشیان بە قارەماترین هیز لەعیراق و ناو چەكە ناو دەبرد، بەلام لە كاتیكی كەم و واهەست كردن بەنەمانی بەرژە وەندییەكانیان و پیویست نەبونیان بەهیزی پیشمەرگە ،بەشیكی زۆریان پشتگیری خۆیان بۆ نەیارە كانی كورد دەربری،بەلام هەقی خۆمانە ئیمەش بپرسین ئەو هەموو دلنیای و بوغرای سیاسییەتان لە سەر دۆستەكانتان هەلچنی بوو؟یان خەلتان؟ ئەگەر سەیری سەد سالی رابردوی ناو مالی خۆشمان بكەین دەبینین هەركات ناو مالیكی ریك و یەكگرتومان هەبوبین ئەوا رۆژ لە دوای رۆژ لە ئامانجە نەتەوەی و گشتییەكانمان نزیك بوینەتەوە ،بە پیچەوانەشەوە بوبین ئەو دەستكەوتانەی بە دەستیش هاتون یان لە دەست دراون یان پاشە كشەی زۆرمان لیكردو وەو كاروانە كەمان بەئاراستەی دواوە ریی كردووە ، بۆیە لە ئیستاشا ریكخستنەوەی ناو مالی كوردو بونە خاوەن یەك وتری نیشتمانی و پشت بە ستن بە گەل و یەكتری دەتوانیت كاروانی پر قوربنی و خەباتی سە د سالی رابردومان بەمەنزل بگات، ئەگەر هیواكانمان لە سەر دۆستە خەو خەیالە كانمان هەلنەچنین.

 352 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*