سەرەکی » هەواڵ » سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كرد

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كرد

كوردسات نیوز

سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق لەسەردانێكیدا بۆ سلێمانی، هێزەكانی دژەتیرۆری بەسەركردەوەو سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كرد.
تالب شغاتی ئەلكینانی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عیراق بەمەبەستی بەسەركردنەوەی هێزەكانی دژە تیرۆرو هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان هێزەكانی دژەتیرۆری عیراق‌و هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بەئاژانسی زانیاری، بۆ روبەڕوبونەوەی زیاتری تیرۆریستان‌و هەر مەترسییەك بۆ سەر خاكی عیراق‌و هەرێمی كوردستان، سەردانی بارەگای هێزەكانی دژەتیرۆری كرد. هاوكات سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، ئامادەیی نمایشێكی سەربازیی هێزەكانی دژەتیرۆر بوو و دەستخۆشی لەلێهاتوویی‌و كارامەیی هێزەكان كردو رۆڵی دژەتیرۆری لەشەڕی دژ بەداعشدا، بەرزنرخاند.
لەدرێژەی سەردانەكەشیدا، تالب ئەلكینانی، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-ی كردو چەپكەگوڵی وەفای لەسەر مەزارەكە دانا.

print

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*