سەرەکی » هەمەڕەنگ » كلیپه‌كه‌، پێشكه‌شه‌ به‌ڕوحی كه‌ریم كابان

كلیپه‌كه‌، پێشكه‌شه‌ به‌ڕوحی كه‌ریم كابان

نووسینگه‌ی كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د

هونه‌رمه‌ندی موزیسیان رزگار حەمه‌ره‌ئوف به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند: «من دوورو تۆ دوور» ئه‌مه‌ ناوی یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه‌ریم كابانه‌و كلیپێكه‌یم به‌شمشاڵ بۆ نوێ كردۆته‌وه‌و ناوی كلیپه‌كه‌شم ناو ناوه‌ «كابان بۆ روحی كه‌ریم كابان» پێشكه‌شه‌.
وتیشی: «كلیپه‌كه‌ به‌رهه‌می خاك تیڤیه‌و له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان تۆماركراوه‌، كاری موزیك‌و دابه‌شكردنی له‌ستۆیۆكه‌ی خۆم له‌ماڵه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌و شادمان محه‌مه‌د كاری ده‌رهێنه‌رانی‌ بۆ كردووه‌و سیروان كه‌ریم وێنه‌گرتنی بۆ كردووه‌‌و هه‌رێم نوریش كاری مۆنتاژ, كاری میكس‌و ماسترینگی هی‌ خۆمه‌و ناوی موزیكه‌كه‌شم ناوناوه‌ «كابان»، له‌ئێستادا كلیپه‌كه‌ له‌مۆنتاژدایه‌و ئه‌منزیكانه‌ له‌كه‌ناڵه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه‌».
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا گۆرانییه‌كه‌ی وتووه‌و من ته‌نیا ئاوازه‌كه‌یم به‌شێواز‌و دابه‌شكردنێكی نوێ به‌ئامێری به‌شمشاڵ بۆ نوێ كردۆته‌وه‌.
هونه‌رمه‌ندی موزیسیان رزگار حه‌مه‌ره‌ئوف تائێستا خاوه‌نی‌ چوار كلیپی موزیكییه‌. هه‌روه‌ها كاری زیاتر بۆ 20 هونه‌رمه‌ند كردووه‌ به‌ئامێری شمشاڵ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش كاری بۆ هونه‌رمه‌ند به‌هجه‌ت یه‌حیا، میكایل، سه‌ڵاح داوده‌… هتد. جگه‌ له‌مانه‌ش ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێكه‌ ئه‌لبوومێكی موزیكی كه‌ له‌شانزه‌ تراك پێكهاتووه‌و ته‌واوبوو، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی سپۆنسه‌ر تاوه‌كو ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 527 جار بینراوە