سەرەکی » هەمەڕەنگ » كتێبخانەی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌

كتێبخانەی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌

له‌یادی‌ 23 ساڵه‌ی‌ شه‌هیدكردنیداو به‌ئاماده‌بوونی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌‌و هاوسه‌نگه‌رانی‌‌و نوێنه‌ری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ سنووره‌كه‌، رۆژی‌ 19/11/2017 له‌ناو قشڵه‌ی‌ شوێنه‌واری‌ كۆیه‌ مه‌راسێمێكی‌ تایبه‌ت به‌ 23ساڵه‌ی‌ شه‌هید كاوە عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بەد. كاوه‌ رێكخراو كێتبخانه‌ی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تای‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا ره‌هبه‌ری‌ سه‌ید برایم ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌‌و لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 14ی‌ كۆیه‌ باسی‌ له‌ڕۆڵی‌ د. كاوه‌ی‌ شه‌هید كرد له‌هه‌ردوو بواری‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌‌و پزیشكیداو وتی: د. كاوه‌ جگه‌ له‌ئه‌ركی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ د. شاڵاو له‌دڵی‌ پڵنگان سه‌رپه‌رشتی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شۆڕشی‌ كردووه‌و دواتریش له‌تیپی‌ 93ی‌ كۆیه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌هید د. خالیدی‌ له‌ده‌شتی‌ كۆیه‌ كردۆته‌وه‌. له‌به‌شێكیتری‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا میدالی‌ رێزلێنانی‌ یه‌كێتی‌ پێشكه‌شی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌كرا كه‌ له‌داستانه‌كه‌ی‌ دۆڵی‌ خه‌له‌كان به‌شداربوون‌و هه‌روه‌ك هه‌مان رێزلێنانیش پێشكه‌شی‌ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ كرا كه‌ له‌هه‌مان داستاندا به‌شداربوون‌و به‌وتاری‌ بنه‌ماڵه‌ش كه‌ له‌لایه‌ن خالید عه‌بدوڵلای‌ برای‌ شه‌هید د. كاوه‌ پێشكه‌شكراو پێزانینی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ بۆئه‌و ئاورلێدانه‌وه‌یه‌ ده‌ربڕی‌‌و دواتریش هه‌ر له‌ناو گه‌له‌ری‌ قشڵه‌ی‌ كۆیه‌ كێتبخانه‌ی‌ گشتی‌ شه‌هید د. كاوه‌ كرایه‌وه‌, تێچوو كتێبخانه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ ره‌هبه‌ر سه‌یدبرایم بووه‌.
دێده‌وانی‌ یه‌عقوب

 1,147 جار بینراوە