سەرەکی » مانشێت » ״گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم دەستپێدەكەنەوە״

״گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم دەستپێدەكەنەوە״

كۆبوونەوەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەردەوام دەبن و بڕیارە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا دەستپێبكەنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ «بڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەكانی لیژنەی یاسایی و لیژنەی تەكنیكی نێوان بەغدا و هەرێم كە بە بڕیاری لیژنەی باڵای هەردوولا پێكهێنراون، دەستپێبكات». هەر بەپێی زانیارییەكان «خولی یەكەمی كۆبوونەوەكانی هەردوو لیژنەكە لە بەغدا دەبێت».
شایانی باسە، لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان-كابینەی نۆیەم كە رۆژی 15/7/2019، بەڕێوەچوو، تەئكید لە دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا كرایەوە. پاشان رۆژی 16/7/2019، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆكایەتیی كۆمار، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیراندا كۆبوونەوە و «پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا بەپێی دەستوور»، تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكان بوون.
هەروەها رۆژی 25/7/2019، لە هەولێر لیژنەی باڵای هاوبەشی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بەسەرپەرشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەتی ئیتیحادی بۆ كاروباری وزە كۆبوونەوە بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی دادپەروەرانە بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور.
لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا ئاماژەبەوەدرابوو «هەردوولا رێكەوتن لەسەر دانانی میكانیزمێكی كردەیی بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكاریی پرسە هەڵپەسێردراوەكان لە رێگەی پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی تایبەتمەندی تەكنیكی لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەژێر چاودێری لیژنەی باڵای هاوبەش».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...