ریهانان ئیفلاند بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك پارێزگاری له نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه ناو ئاو له‌به‌رزی زۆره‌وه كرد كه به رێدبۆڵ كلیف دایڤین ناسراوه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا.
ریهانانی ئوسترالی ته‌مه‌ن 27 ساڵ زۆرینه‌ی قۆناغه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهانی بردۆته‌وه و له‌م قۆناغه‌ی پاڵهوانێتییهكهشدا كه له بۆسنه به‌ڕێوه‌چوو جارێكی تر پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ریهانان له دوای خۆهه‌ڵدانی بۆ ناو رووباری نیریتڤا توانی نمایشی جوان بكات و بۆ چواره‌م قۆناغ له‌سه‌ریه‌ك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له رێگه‌یه‌وه پێش چه‌ند قۆناغێك له كۆتایی نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش گاری هه‌نتی به‌ریتانی درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا‌و له رێگه‌یه‌وه بۆ جاری هه‌شته‌م له ژیانی وه‌رزشی بووه پاڵه‌وانی جیهان.
هه‌نتی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له‌م قۆناغه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه دووچاری ركابه‌ری به‌هێز بۆوه كه دواجار كۆنستانتین پۆپۆڤیكی كۆڵۆمپی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م داوه‌رانه‌وه 10 خاڵی پێدراو پله‌ی دووه‌میش بۆ هه‌نت بوو كه له رێگهوهیهوه نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهانی یه‌كلایی كرده‌وه.
68 جار بینراوە