سەرەکی » وەرزش » نهێنییه‌ك له‌ نێوان خۆی و سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

نهێنییه‌ك له‌ نێوان خۆی و سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

جۆزێف سیپ بلاته‌ری سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ نهێنییه‌كی له‌نێوان خۆی و فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی ره‌فتارێكی پێرێز زۆر توڕه‌بوو.
بلاته‌ر رۆژی 25ی 10ی 2013 له‌ میانی كۆنفرانسێكدا له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد باسی له‌ مێسی و رۆناڵدۆ كرد و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ یاریزانه‌ ئه‌رژه‌نتینه‌كه‌ راگه‌یاند.
دوای 6 ساڵیش له‌و رووداوه‌ بلاته‌ر باسی له‌و رووداوه‌ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید سه‌رزه‌نشتی كردوه‌و وتی: به‌ خوێندكاراه‌كانم وت مێسی و رۆناڵدۆ زۆر باشن به‌ڵام مێسی ئه‌و منداڵه‌یه‌ كه‌ هه‌موو دایكێك خه‌ونی پێوه‌ده‌بینێت، به‌ڵام رۆناڵدۆ وه‌كو ئامێر وایه‌.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌مه‌ پێرێز زۆر توڕه‌بوو، پێی وتم چۆن ده‌كرێت قسه‌یه‌كی وه‌ها بكه‌ی له‌ كاتێكدا تۆ ئه‌ندامی فه‌خری یانه‌كه‌ی‌، منیش پێم وت ئه‌وه‌ رای خۆمه‌ به‌ڵام ئه‌و زیاتر توڕه‌بوو ناچاری كردم كه‌ رونكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ بده‌م.
دوای ماوه‌یه‌كیش له‌و رووداوه‌ فیفا ده‌نگدانی بۆ دیاری كردنی باشترین یاریزان نوێ كرده‌وه‌و له‌ كۆتایشدا رۆناڵدۆ به‌بێ بردنه‌وه‌ی‌ هیچ نازناوێك و سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی خه‌ڵاتی گۆڵكاری خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌ڵام تۆپی ئاڵتونی برده‌وه‌.

 197 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*