سەرەکی » هەواڵ » مێركڵ: هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت‌ باشترەپەڕە 3

مێركڵ: هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت‌ باشترە

ئه‌نجێلا مێركڵ-ی‌ راوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا، كه‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی‌ مه‌سیحی‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌ رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانیی پێشوه‌خت له‌ وڵاته‌كه‌یدا باشتره‌ له‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ كه‌مینه‌.
ئه‌نجێلا له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی‌: پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ كه‌مینه‌ له‌ پلانه‌كانیدا نه‌بووه‌. جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چه‌ند رۆژێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن، چونكه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ حكومه‌تی‌ كه‌مینه‌ راسته‌ زۆر له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام پێویستی‌ به‌وه‌یه‌ زۆر به‌ وردی‌ كاری‌ له‌سه‌ر بكرێت.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، زۆر به‌ پارێزه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌گه‌ری‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ كه‌مینه‌‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی‌ نوێ بكرێت باشتره‌.
له‌ هه‌مان كاتدا جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئاماده‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی‌ هاوپه‌یمانی‌، كه‌ زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت. دانی‌ به‌وه‌شدا نا كه‌ پێكهاتن‌و گه‌یشتن به‌ حكومه‌تێكی‌ وا زۆر قورستره‌ له‌وه‌ی‌ چاوه‌ڕێی‌ ده‌كرد.
پێشتریش فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر-ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌ڵمانیا داوای‌ كردبوو حكومه‌تێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ پێك بهێنرێت، بێ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خت بۆ په‌رله‌مان بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێزلێنان لە خاتوو فەهیمە ئەمین دایكی شەش شەهید و خوشكی دوو برای شەهید

شوان كەریم دوێنێ، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ...