سەرەکی » هەمەڕەنگ » یۆنان داوای‌ په‌یكه‌ره‌كانی‌ پارتانیۆن ده‌كاتپەڕە 18

یۆنان داوای‌ په‌یكه‌ره‌كانی‌ پارتانیۆن ده‌كات

رۆیته‌رز

حكومه‌تی‌ یۆنان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ په‌یكه‌ره‌كانی‌ پارتانیۆندا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌
هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی‌ هونه‌ریی پڕبایه‌خ له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ له‌نده‌ن نمایش بكات‌و جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ هیچ له‌ داواكارییه‌ كۆنه‌كه‌ی‌ ناگۆڕێت، كه‌ داوای‌ كردبوو ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ به‌ شێوه‌ی هه‌میشه‌یی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ یۆنان كه‌ موڵكی‌ خۆیه‌تی‌.
كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیری‌ یۆنان به‌ رۆژنامه‌ی‌ ئۆبزێرڤه‌ری‌ بریتانیای‌ راگه‌یاند، ئاماده‌یه‌ ئه‌و په‌یكه‌ره‌ مه‌ڕمه‌ڕانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ له‌ له‌نده‌ن بخوازێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2021دا له‌ مۆزه‌خانه‌كان نمایشیان بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی‌ هونه‌ری‌ بدات به‌ له‌ندن بۆ نمایش كه‌ هه‌رگیز له‌ یۆنان نه‌براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
به‌رپرسی‌ به‌شی‌ په‌یكه‌ره‌كان له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ له‌نده‌ن داواكارییه‌كه‌ی‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌‌و به‌دووری‌ زانی‌ رێگه‌ بدرێت ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ له‌ له‌نده‌ن ببرێنه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ بوونه‌ته‌ كه‌لتووری‌ هاوبه‌ش‌و سنووری‌ یه‌ك وڵاتیان تێپه‌ڕاندووه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پیشانگەیەکی کاریکاتێری دەکرێتەوە

لەچوارچێوەی چالاکییەکانیدا، ناوەندی 7 رەنگە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەبات و ...