سەرەکی » ئابووری » ورده‌كاری خانه‌نشینی هێزەكانی ناوخۆ بڵاوده‌كرێته‌وه‌پەڕە 18

ورده‌كاری خانه‌نشینی هێزەكانی ناوخۆ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی کە فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ی كردوه،‌ خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ (40 %)ی كۆی گشتی مووچه‌و ده‌رماڵه‌ ده‌ستپێده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه،‌ عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی، به‌ ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگه‌یاندوە، به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی کە فراكسیۆنه‌كه‌مان ئاماده‌ی كردوه‌ بۆ خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ، مانگی به‌رده‌وامبوونی كارمه‌ندان له‌ده‌وام رێژه‌ی خانه‌نشینییه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كات.
وتیشی: «به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ خانه‌نشینی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌ 15 ساڵه‌وه‌ تا كاتی یاسایی خانه‌نشینی ده‌بێت و كه‌مترین خانه‌نشینی له‌ (40 %)ی كۆی گشتی مووچه‌و ده‌رماڵه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ‌تا مانگه‌كانی به‌رده‌وامبونی له‌ ده‌وام زیاتر بێت، رێژه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت، به‌نموونه‌ ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێك 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت هه‌روه‌ها مووچه‌كه‌شی یه‌ك ملیۆن دینار بێت، ئه‌وە 15 ساڵه‌كه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 180 مانگ لێكدانی مووچه‌ی مانگێك كه‌ به‌نموونه‌ یه‌ك ملیۆن دینار بێت ده‌كرێت پاشانیش دابه‌شی 450 ده‌كرێت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌بێته‌ خانه‌نشینی مانگێكی كارمه‌نده‌كه‌».
عه‌باس فه‌تاح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ‌ئێستا هه‌ر كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ناوخۆ له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا شه‌هید ببێت ناكرێته‌ شه‌هید، به‌ڵام له‌پڕۆژه‌كه‌ماندا ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌و هه‌ر كارمه‌ندێكی ناوخۆ له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا شه‌هید ببێت یان بریندار ببێت، شه‌هیدانه‌و كه‌مئه‌ندامی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌وکات خانه‌واده‌ی شه‌هید یان كارمه‌نده‌ كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ خۆی سه‌رپشك ده‌كرێت كه‌ كام مووچه‌یه‌ وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك شه‌هید یان كه‌مئه‌ندام ده‌ناسێرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە سلێمانی ئاماده‌كاریی بۆ رێگریكردن له‌ كاره‌ساتی سروشتی ده‌كرێت

یەکەی ئابووری له‌ شاری سلێمانی ئاماده‌كاری پێشوه‌خت بۆ رێگری كردن ...