سەرەکی » وەرزش » گه‌شتێك به‌ ستادیۆمه‌ جیهانییه‌كاندا

گه‌شتێك به‌ ستادیۆمه‌ جیهانییه‌كاندا

ئەم راپۆرتەی خوارەوە، گەشتێکە بەنێو دیارترین ستادیۆمەکانی جیهانداو تێشکێکە خراوەتە سەر دیارترین پاڵەوانێتییە گرنگەکانی جیهان.

تێنسی سه‌ر زه‌وی گراندسلامی یو ئێس ئۆپن
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو یاریی كۆتایی كچان و كوڕانی دوا گراند سلامی ئه‌مساڵ (گراند سلامی یو ئێس ئۆپن)، سه‌عات 12 ی شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو یاریی كۆتایی كچان هه‌ردوو كچه‌ یاریزان بیانكا ڤانیسا ئه‌ندریسكۆی كه‌نه‌دی و سیرینا ولیامزی ئه‌مریكی كردیان.
ئه‌ندریسكۆ له‌پله‌ی 15 یه‌می ریزبه‌ندیی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌و سیریناش له‌پله‌ی 8 –ه‌مینی ریزبه‌ندیدا بوو، له‌یارییه‌كه‌شدا ئه‌ندریسكۆ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی ژیانی ئیحتیرافی خۆیدا توانی جامی گراند سلامێك به‌رز بكاته‌وه‌و ببێته‌ خاوه‌نی جام و خه‌ڵات و پله‌ی یه‌كه‌می دوا گراند سلامی ئه‌مساڵ (گراند سلامی یو ئێس ئۆپن).
له‌یارییه‌كه‌دا ئه‌ندریسكۆ توانی 2-0 له‌ سیرینای ته‌مه‌ن 38 ساڵ بباته‌وه‌و سیریناش نه‌یتوانی ئه‌مساڵ هیچ جامێكی گراند سلامه‌كان بباته‌وه‌.
ده‌بێت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌یاریی كۆتایی كوڕانی نێوان دانیێل میدڤیدییڤی روسی و نادالی ئیسپانی په‌رده‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانی كوڕانیش دادرابێته‌وه‌و پاڵه‌وانی كوڕانیش ده‌ركه‌وتبێت.

چامپیۆنس لیگ
پاش ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 28/8/2019 قورعه‌ بۆ 32 یانه‌ به‌شداره‌كه‌ی قۆناغی گروپه‌كانی چامپیۆنس لیگی ئه‌وروپا كرا، بڕیار درا رۆژی 17 –ی ئه‌م مانگه‌ كاروانی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ بكه‌وێته‌ ڕێ.
رۆژانی 17 و 18/9/2019 یه‌كه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كرێن:
سێشه‌ممه‌ 17/9/2019
*ناپۆلی×لیڤه‌رپوڵ (گروپی پێنجه‌م).
*ڕ.زساڵزبۆرگ×گینك (گروپی پێنجه‌م).
*ئینته‌ر میلان×سلاڤیا پراگ(گروپی شه‌شه‌م).
*ب.درتمۆند×بارسیلۆنا (گروپی شه‌شه‌م).
*لیۆن×زنیت(گروپی حه‌وته‌م).
*به‌نفیكا×لایبزگ (گروپی حه‌وته‌م).
*ئه‌یاكس×لیل(گروپی هه‌شته‌م).
*چێڵسی×ڤالانسیا (گروپی هه‌شته‌م).

چوارشه‌ممه‌ 18/9/2019
*پ.سانجێرمان×ریاڵ مه‌درید(گروپی یه‌كه‌م).
*ك.بروج×گه‌ڵاته‌سه‌رای (گروپی یه‌كه‌م).
*ئۆڵۆمپیاكۆس×تۆتنهام (گروپی دووه‌م).
*ب.مونشن×زڤیزدا (گروپی دووه‌م).
*د.زه‌گریب×ئه‌تڵه‌نتا (گروپی سێیه‌م).
*شاختار×مان سیتی (گروپی سێیه‌م).
*ب.لیڤه‌ركوزن×ل.مۆسكۆ(گروپی چواره‌م).
*ئه‌.مه‌درید×یۆڤتنتۆس (گروپی چواره‌م).

یۆرۆپا لیگ
رۆژی دواتر هه‌ینی 29/8/2019 -ه‌ش قورعه‌ بۆ یانه‌ به‌شداره‌كانی قۆناغی گروپه‌كانی یۆرۆپا لیگیش كراو 48 یانه‌ به‌شداره‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ش به‌سه‌ر 12 گروپی 4 یانه‌ییدا دابه‌شكران، یارییه‌كانی یه‌كه‌م جه‌وله‌ی یه‌كه‌میش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن كه‌ سه‌رجه‌میان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 ده‌كرێن:
*ئا.نیقۆسیا×دیدیلانجی (گروپی یه‌كه‌م).
*كاراباخ×سیڤییا (گروپی یه‌كه‌م).
*د.كییه‌ڤ×ماڵمۆ (گروپی دووه‌م).
*كۆپنهاگن×لۆگاتۆ (گروپی دووه‌م).
*گیتاڤی×ترابزۆن سپۆر (گروپی سێیه‌م).
*بازل×كراسنۆدار (گروپی سێیه‌م).
*ئایندهۆڤن×س.لشبۆنه ‌(گروپی چواره‌م).
*لاسك لینز×رۆزنبێرگ (گروپی چواره‌م).
*كلوج×لازیۆ (گروپی پێنجه‌م).
*ره‌ین×سێڵتیك (گروپی پێنجه‌م).
*ستاندار لیگ×گیماریش (گروپی شه‌شه‌م).
*ئی.فرانكفۆرت×ئه‌رسناڵ (گروپی شه‌شه‌م).
*پۆرتۆ×یۆنگ بۆیز (گروپی حه‌وته‌م).
*گلاسكۆ×ف.رۆتردام (گروپی حه‌وته‌م).
*ئسپانیۆل×فرینكفاروزی (گروپی هه‌شته‌م).
*ل.رازگارد×سسكامۆسكۆ(گروپی هه‌شته‌م).
*ڤۆڵڤسبۆرگ×ئۆلیكساندریا (گروپی نۆیه‌م).
*گینت×سانت ئیتیان (گروپی نۆیه‌م).
*رۆما×ئیستانبول باشا (گروپی ده‌یه‌م).
*ب.مونشن گلادباخ×سانت ئه‌ندرا(گروپی ده‌یه‌م).
*وڵڤه‌ر هامپتۆن×س.پراگا(گروپی یانزه‌یه‌م).
*س.براتیسلاڤا×بێشكتاش (گروپی یانزه‌یه‌م).
*پارتیزان به‌لگراد× ئه‌لكمار(گروپی دوانزه‌یه‌م).
*مان یونایتد×ئه‌ستانا (گروپی دوانزه‌یه‌م).

مۆتۆجی پی قۆناغی به‌ریتانیا
قۆناغی به‌ریتانیا له‌نێوان رۆژانی 23/8 تا 25/8/2019 له‌حه‌له‌به‌ی سیلڤه‌رستۆن به‌ڕێوه‌چوو كه‌ دوانزه‌یه‌مین قۆناغ بوو له‌م قۆناغه‌شدا ئیسپانییه‌كان كۆنترۆڵی پله‌كانی یه‌كه‌م تاسێیه‌میان كرد.
له‌م قۆناغه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا ئه‌لیكس رینزی ئیسپانی و ماتۆڕسواری تیپی سوزوكی به‌ڕه‌ی له‌ژێرپێی مارك ماركیزی پاڵه‌وانی جیهان و هاوڵاتی خۆی ده‌رهێناو له‌ دوا ساته‌كانی پێشبڕكێیه‌كه‌دا پێشی كه‌وت و رینز یه‌كه‌م و ماركیزی ماتۆڕسواری تیپی هۆنداش دووه‌م بوو.
مافریك فینالیسی ئیسپانی و ماتۆڕسواری تیپی یاماهاش سێیه‌م و ڤالانتینۆ رۆسی ئیتالی و ماتۆڕسواری تیپی یاماها ئه‌میش چواره‌می ئه‌م قۆناغه‌ بوو.
هه‌رچی دۆفیزۆی دووه‌می ریزبه‌ندیی گشتییه‌ ئاوت و هیچ پله‌یه‌كی به‌ده‌ستنه‌هێناو پیترۆچی چواره‌می ریزبه‌ندیش پله‌ی حه‌وته‌می گرت.
به‌ته‌واوبوونی ئه‌م قۆناغه‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌م تاشه‌شه‌م ئه‌م ماتۆڕ سوارانه‌ن و ته‌نیا ئه‌مانیش توانیویانه‌ كۆی خاڵه‌كانیان سنوری 100 خاڵ ببڕێت:
-1مارك ماركیز-ئیسپانیا(هۆندا)250 خاڵ.
-2 ئه‌ندریا دۆفیزیۆ-ئیتالیا(دۆكاتی) 172 خاڵ.
-3ئه‌لیكس رینز- ئیسپانیا (سوزوكی) 149 خاڵ.
-4دانیلۆ پیترۆچی -ئیتالیا(دۆكاتی) 145 خاڵ.
-5مافریك فینالیس- ئیسپانیا (یاماها) 118 خاڵ.
-6ڤالانتینۆ رۆسی – ئیتالیا (یاماها) 116 خاڵ.
ریبه‌ندی تیپه‌كان
-1دۆكاتی – 317 خاڵ.
-2هۆندا – 281 خاڵ.
-3یاماها – 234 خاڵ.
-4سوزوكی – 192 خاڵ.
قۆناغی سان مارینۆ
سیانزه‌یه‌مین قۆناغیش 13 تا 15 ی ئه‌م مانگه‌ له‌ حه‌له‌به‌ی میزانۆ له‌ سان ماریتۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فۆرمۆلا وه‌ن قۆناغی به‌لجیكا
قۆناغی به‌لجیكای فۆرمۆلا وه‌ن 13 یه‌مین قۆناغ بوو له‌ كۆی 21 قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌نێوان رۆژانی 29/8/2019 تا 1/9/2019 له‌حه‌له‌به‌ی دی سبا فرانكۆرشۆمپ له‌ شاری سبای به‌لجیكا به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م قۆناغه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار و پاش چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر كه‌ ماوه‌ی 13 قۆناغی خایاند، دواجار فیراری له‌رێگه‌ی شۆفێری فه‌ره‌نسی شارل لۆكێره‌وه‌ توانی له‌م حه‌له‌به‌یه‌ نازناوی پاڵه‌وانی یه‌كێك له‌ قۆناغه‌كان بباته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش پاش 12 ساڵ له‌ چاوه‌ڕوانی توانی له‌قۆناغی به‌لجیكادا بتوانێت نازناوی پاڵه‌وان به‌ده‌ستبهێنێت، ریزبه‌ندی یه‌كه‌م تا چواره‌می ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌م شۆفێرانه‌ بوون:
-1شارل لۆكێر-فه‌ره‌نسا (تیپی فیراری).
-2لویس هامیڵتۆن-به‌ریتانیا (تیپی مارسیدیس).
-3ڤاڵتێری بۆتاس-فنله‌ندا (تیپی مارسیدیس).
-4سیباستاین ڤیتیڵ-ئه‌ڵمانیا (تیپی فیراری).

ریزبه‌ندیی گشتی یه‌كه‌م تاپێنجه‌م پاش ته‌واو بوونی قۆناغی به‌لجیكا»
-1هامیڵتۆن-268 خاڵ.
-2بۆتاس-203 خاڵ.
-3فیریشتاین-181 خاڵ.
-4سیباستیان ڤیتیڵ-169 خاڵ.
-5شارل لۆكێر-157 خاڵ.

قۆناغی ئیتالیا
له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ قۆناغی ئیتالیاش ده‌ستیپێكردووه‌و ده‌بێت دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ كۆتاییهاتبێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*