سەرەکی » وەرزش » دانێلا ریف پاڵه‌وانێتی ئایرۆن مانی برده‌وه‌پەڕە 2

دانێلا ریف پاڵه‌وانێتی ئایرۆن مانی برده‌وه‌

دانێلا ریف توانی بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك و بۆ جاری پێنجه‌م له‌ ژیانی وه‌رزشی پاڵه‌وانێتی جیهانی ئایرۆن بباته‌وه‌ كه‌ به‌ ئایرۆن مان 70 پۆینت 3 ناسراوه‌.
دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانێتی جیهانی تریاسلۆن ركابه‌ری پاڵه‌وانێتی جیهانی ئایرۆن مان له‌ شاری نیس به‌ڕێوه‌چوو كه‌ هاوشێوه‌ی پاڵه‌وانێتی تریاسلۆنه‌ به‌ڵام ماوه‌كه‌ی‌ جیاوازه‌.
ئایرۆن مانی 70 پۆینت 3 واته‌ ركابه‌ری كردن بۆ ماوه‌ی‌ 70 میل و 300 مه‌تر كه‌ ده‌كاته‌ 113 كیلۆمه‌تر به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ قورسترین پێشبڕكێكان له‌ جیهاندا.
له‌م پێشبڕكێیه‌ ده‌بێت به‌شداربووان سه‌ره‌تا ده‌بێت بۆ ماوه‌ی‌ 1900 مه‌تر مه‌له‌ بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ ركابه‌ری پاسكلیسواری بۆ ماوه‌ی 90 كیلۆمه‌تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دواین ركابه‌ریش راكردنه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی‌ 21 كیلۆمه‌تر و 100 مه‌تره‌.
دانێلا توانی به‌جیاوازیه‌كی باش پێش هۆلی لۆرانسی به‌ریتانی بكه‌وێت و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت كه‌ ماوه‌كه‌ی به‌ 4 سه‌عات و 23 ده‌قیقه‌ و 4 سانیه‌ بڕی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ژنێكی ماندوو، لێوان لێو له‌ خزمه‌ت و ئه‌ركی خۆبه‌خش

له‌دوو ژماره‌ی پێشووی ستادیۆمدا (170 و 171)، به‌ دوو به‌ش ...