سەرەکی » ئابووری » سفرەكانی سەر دراوی عیراق لانابرێن

سفرەكانی سەر دراوی عیراق لانابرێن

حكومەتی عیراق ناتوانێت بودجەی پێویست بۆ لابردنی سفرەكانی سەر دراو تەرخان بكات.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی راگەیاند: گفتوگۆ لەسەر لابردنی سفرەكانی سەر دراوی عیراق كراوە، بەڵام لە ئێستادا هەنگاوێكی پراكتیكی نییە، چونكە لابردنی سفرەكان بودجەیەكی زۆی پێویستە و عیراق ناتوانێت ئەو بودجەیە دابین بكات و سفرەكانی سەر دراو لاببات.
هاوكات لە ماوەی رابردووشدا بانكی نێودەوڵەتی لەگەڵ لابردنی سفرەكانی سەر دراو نەبوو.
سەبارەت بە تێچووی لابردنی سفرەكانی سەر دراو و گرنگی ئەو پرسەش، شیروان میرزا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، تێچووی چاپكردنی هەر پارەیەكی نەقدی عیراقی بڕی 4 بۆ 6 سەنتی تێدەچێت، لابردنی سفرەكانیش بەهێزیی پارەكە پیشان دەدات.

 517 جار بینراوە