سەرەکی » ئاراستە » شه‌هید حه‌سه‌ن باقرتی‌

شه‌هید حه‌سه‌ن باقرتی‌

حه‌یده‌ر مه‌نتك

كۆمه‌ڵێك كادیری‌ رێكخستنه‌كانی‌ ئه‌وێ‌ رۆژێی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌شاری‌ هه‌ولێر جگه‌ له‌ كاری رێكخستن و راپۆرت و هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌، خۆشیان چه‌ندین گروپی بچووكیان درووستكردبوو و چه‌ندان ئه‌فسه‌ر و ئه‌منی‌ داوێنپیسیان به‌سزای‌ گه‌ل و نیشتمان ده‌گه‌یاندو قه‌یسه‌رییان له‌ به‌عسییه‌كان كردبووه‌ كونه‌ مشك. ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌وێ‌ رۆژێ‌ له‌رێكخستن كاریان ده‌كرد نهێنی‌ پارێزو دڵسۆز نیشتمان په‌روه‌ربوون، ئه‌وان زۆربه‌یان خاوه‌ن بڕوانامه‌و كه‌سی‌ رۆشنبیربوون، جگه‌ له‌ كوردایه‌تی‌ وهه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تی‌ هیچ به‌رژوه‌ندیه‌كی‌ شه‌خسیان له‌م كاره‌ نه‌بوو، زۆرباش ده‌یانزانی‌ شه‌هید ده‌بن و ده‌گه‌نه‌ كاروانی‌ پڕ له‌ سه‌روه‌ری‌، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا گه‌لێك رزگاری‌ ده‌بێت.
یه‌كێك له‌و شه‌هیدانه‌ی‌ رێگای‌ ئازادی‌ و رزگاری‌ كوردستان شه‌هید حه‌سه‌ن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن باقرتی‌ یه‌، كه‌یه‌كێك بووه‌ له‌كادیره‌ هه‌ره‌ بزێوه‌كانی‌ رێكخستن كه‌ رۆڵ و پێگه‌یه‌كی‌ زۆری‌ هه‌بووه‌ له‌ چالاكییه‌ مه‌یدانییه‌كانی‌ ئه‌وێ‌ رۆژێی‌ شاری‌ هه‌ولێر.

ژیاننامه‌كه‌ی
شه‌هید حه‌سه‌ن محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مه‌ولود ناسراو به‌ حه‌سه‌ن ئه‌بوشوارب، ساڵی‌ 1952 له‌ گوندی‌ (باقرت)ی ناحیه‌ی‌ قوشته‌په‌ی پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، تا قۆناغی سێیه‌می ناوه‌ندیی خوێندووه‌.
ساڵی‌ 1979 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌ رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌،
به‌داخه‌وه‌، له‌ رێكه‌وتی‌ 28/6/1988 له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ( محه‌مه‌د سه‌رسپی‌، محسین خه‌یات، نوره‌دین، ته‌حسین ده‌رگه‌ڵه‌یی و جه‌وهه‌ر خۆشناو)
له‌ دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر له‌سێداره‌دران و گه‌یشتنه‌ كاروانی‌ نه‌مرانه‌وه‌ و له‌ گۆرستانی‌ مه‌عمه‌ل قیر نێژراون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تریفه‌ی‌ مانگی‌ ئاكۆیان

ئازاد سه‌راوی شۆڕش هه‌ڵچون و داچونه‌، هه‌ندێك جاران ڕوبارێكی‌ به‌لرفه‌یه‌، ...