سەرەکی » هەواڵ » قوباد تاڵەبانی: گەشبینین بە رێكەوتن لەگەڵ بەغداپەڕە 18

قوباد تاڵەبانی: گەشبینین بە رێكەوتن لەگەڵ بەغدا

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان‌و ماپیۆ تولێر باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق گەشبینیی خۆیان لەبارەی گفتوگۆكانی ئەم دواییەی هەولێرو بەغدا پیشاندا بۆ گەیشتن بەڕێكەوتن لەسەر كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوانیان.
لەكۆبوونەوەكەدا، كە ستیڤ فەیگن كونسوڵی هەولێر ئامادەبوو، ئاماژە بەبەرەوپێشچوونی ئەرێنی لەگفتوگۆ دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداو هەولێر، كرا بەئاراستەی گەیشتنە چارەسەری یاسایی‌و گونجاو بۆ سەرجەم كێشە كەڵەكەبووەكان.
لای خۆیانەوە، باڵیۆزو كونسوڵی ئەمریكا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی زەمینەی لەبار هەیە بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر زۆربەی كێشەكان‌و جەختیان لەچڕكردنەوەو بەردەوامیی دیدارو سەردانەكان لەنێوان بەغداو هەولێر كردەوە بەتایبەت كە لێكگەیشتن لەهەڵوێستی هەردوولادا هەیە لەچوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عیراقدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*