سەرەکی » هەمەڕەنگ » فۆتۆگرافه‌رێك بڕیاری‌ دا تا 2045 وێنه‌ بگرێت

فۆتۆگرافه‌رێك بڕیاری‌ دا تا 2045 وێنه‌ بگرێت

سی‌ ئێن ئێن

جۆزێف دیگۆڤانا فۆتۆگرافه‌ری‌ ئه‌مریكی‌ بڕیاری‌ دا له‌ پێگه‌یه‌كی‌ دیاریكراوه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی‌ ویهاوكین به‌رده‌وام وێنه‌ی‌ ئاسۆی‌ شاری‌ نیویۆرك بگرێت تا ساڵی‌ 2045‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا بڕیاره‌ هه‌ر سی‌ چركه‌ جارێك وێنه‌یه‌ك بچركێنێت.
جۆزێف له‌ باره‌ی‌ پێگه‌كه‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، شارۆچكه‌ی‌ ویهاوكینی‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵبژاردووه‌، كه‌ له‌و شاره‌وه‌ دیمه‌نی‌ ئاسۆی‌ نیویۆرك زۆر جوان ده‌رده‌كه‌وێت‌و ماوه‌ی‌ سێ ساڵیش چاوه‌ڕێی‌ كردووه‌ تا ئه‌و ئاپارتمانه‌ی‌ ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ باشترین ده‌ركه‌وته‌ی‌ دیمه‌نه‌كه‌ی‌ هه‌یه‌.
جۆزێف پێش ده‌ستكه‌وتنی‌ ئه‌م پێگه‌ تازه‌یه‌ش بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ به‌رده‌وام وێنه‌ی‌ ئاسۆی‌ نیویۆرك ده‌گرێت‌و تا ئێستا زیاتر له‌ چوار ملیۆن 200 هه‌زار وێنه‌ی‌ گرتووه‌.
یه‌كێك له‌كێشه‌كانی‌ جۆزێف خراپبوون‌و تێكچوونی‌ كامێراكه‌یه‌تی‌، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ كامێرای‌ تری‌ ئاماده‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كسه‌ر بیخاته‌ شوێنی‌‌و كاره‌كه‌ی‌ نه‌وه‌ستێ.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چالاکییەکەیان پێشکەش بە رۆژئاوا کرد

لەبەردەوامی چالاکییە هونەرییەکانیدا، سەعات 5ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 13/10/2019 بەشی ...