سەرەکی » ئابووری » تائێستا پشكی‌ كورد له‌ بودجه‌ی‌ عیراق دیارینه‌كراوه‌

تائێستا پشكی‌ كورد له‌ بودجه‌ی‌ عیراق دیارینه‌كراوه‌

یەکەی ئابووری

گفتوگۆكانی‌ هه‌ولێرو به‌غدا له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ 2020 به‌رده‌وامه‌، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایش له ‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی‌ ره‌شنوسه‌كه‌و پشكی‌ كورد له‌و بودجه‌یه‌ ئاشكراده‌كات، راشیده‌گه‌یه‌نێت، «ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا نه‌گه‌نه‌ رێكه‌وتن، مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر بودجه‌ دروست ده‌بێت».
شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی راگه‌یاند، حكومه‌ت سه‌رقاڵی‌ ئاماده‌كردنی‌ ره‌شنوسی‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ 2020، میوانداری‌ زۆربه‌ی‌ وه‌زاره‌ت و به‌رپرسه‌كانی‌ كردوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌زوترین كات كۆتایی‌ به‌ڕه‌شنوسه‌كه‌ بهێنرێت.
وتیشی‌: »تائێستا پشكی‌ كورد له‌بودجه‌ی‌ 2020 دیار نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كورتهێنان زیادیكردوه‌، نرخی‌ نه‌وتیش به ‌به‌راورد به‌ بودجه‌ی‌ 2019 به‌كه‌متر دانراوه‌، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به ‌53 دۆلار خه‌مڵێنراوه‌، له‌كاتێكدا ساڵی‌ رابردوو به ‌56 دۆلار دانرابوو».
سه‌باره‌ت به‌پشكی‌ كوردیش له‌ بودجه‌كه‌و كاریگه‌ری‌ كورتهێنان له‌سه‌ری‌ وتی‌: »تائێستا نازانرێت پشكی‌ كورد چه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵی‌ خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ پشكه‌كه‌ له (‌12,67 %) بۆ 14 % به‌رزبكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ 17 %ش نه‌بێت».
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، «ئه‌و زنجیره‌ كۆبوونه‌وانه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و به‌غدا كه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌، زۆر پێویسته‌و ده‌بێت په‌له‌ش بكرێت بۆ ره‌شنوسه‌كه‌».
ئه‌وه‌شی‌ وت: »پێشئه‌وه‌ی‌ ره‌شنوسه‌كه‌ ئاماده‌بكرێت و ده‌نگی‌ له‌سه‌ربدرێت و بهێنرێته‌ په‌رله‌مان، ده‌بێت هه‌ردوولا رێكه‌وتن بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وتی‌ هه‌رێم و پشكی‌ كورد له ‌بودجه‌كه‌و مووچه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن نه‌كه‌ن، مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر بودجه‌كه‌ دروست ده‌بێت».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

هێڵی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان عیراق و ئەمریكا

وەزیری گواستنەوەی عیراق رایدەگەیەنێت، دڵنیاییان داوەتە جێگری باڵیۆزی ئەمریكا بۆ ...