سەرەکی » وتار » لەتیف فاتیح فەرەج‌ » مامه‌ند كه‌ركوكی‌

خورجە

مامه‌ند كه‌ركوكی‌

1
ئه‌م جه‌هل و نیفاق و سیفه‌و زیلله‌ته‌ ده‌كه‌ی‌
ئه‌م بێشه‌ره‌فی‌ وخۆخۆری‌ و غه‌فڵه‌ته‌ تاكه‌ی‌
ئه‌م بوغزو شیقاق و حسد و عوزله‌ته‌ تاكه‌ی‌
بێ‌ فكری‌ و سه‌رمه‌ستی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ تاكه‌ی‌
تا كه‌ی‌ ئه‌بنه‌ مه‌سخه‌ره‌یی‌ عاله‌می‌ هۆشیار
مامه‌ند كه‌ركوكی‌ مامۆستاوخوێنه‌وارو شاعیرێكی‌ كه‌م نووس و خه‌مخۆری‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بووه‌، ناوی‌ ره‌مزی‌ ره‌حیم جاو فرۆش بووه‌ له‌ زۆر شوێنی‌ كوردستان مامۆستایه‌تی‌ و فه‌رمانبه‌ری‌ كردووه‌، ماوه‌یه‌ك له‌ كۆیه‌ مامۆستا بووه‌ و هاوه‌ڵی‌ زۆر ێك له‌ شاعیرو نوسه‌رانی‌ هاوسه‌رده‌می‌ بووه‌، پیاوێكی‌ خاوه‌ن بیرو باوه‌ڕو ئازادیویست و سه‌ربه‌خۆیخواز بووه‌، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ رابردوودا پاش هه‌وڵێكی‌ زۆر لانی‌ كه‌م هه‌ندێك له‌ شیعره‌كانیمان كۆكرده‌وه‌وشتێكی‌ بچوكمان به‌ ناوی‌ « مامه‌ند كه‌ركوكی‌ شاعیرێكی‌ له‌ بیر كراو «بۆ چاپكرد، له‌ راستیدا مامه‌ند كه‌ركوكی‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای‌ زیاتری‌ ده‌وێت وله‌ شاعیریدا هیچی‌ له‌ بێكه‌س و جگه‌ر خوێن و ئه‌سیری‌ كه‌متر نیه‌ و هاوشانی‌ ئه‌وانه‌.

2
مامه‌ند جگه‌ له‌ شیعر وتاریشی‌ نووسیوه‌، وتاره‌كانیشی‌ داكۆكی‌ بوونه‌ له‌ كورد بوون و زمانی‌ كوردی‌، له‌ شیعریشدا هه‌وڵی‌ داوه‌ جۆرێك تازه‌ گه‌ری‌ بكات، به‌ڵام كه‌می‌ به‌رهه‌مه‌كانی‌ و فه‌وتانی‌ زۆربه‌ی‌ نوسین و شیعره‌كانی‌ بواری‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌ كه‌ توێژینه‌وه‌ی‌ ورد تری‌ له‌ باره‌وه‌ بكرێت، پێشتر مامۆستا كه‌ریم شاره‌زاوتارێكی‌ له‌ باره‌وه‌ نووسی‌ بوو، من بۆ ده‌سكه‌وتنی‌ زانیاری‌ زیاتر له‌ باره‌یه‌وه‌ له‌ زۆر ده‌رگام داو سه‌ردانی‌ ماڵی‌ هه‌ڵۆی‌ كوڕیشیم كرد له‌ كه‌ركوك، به‌ڵام هیچێكی‌ ئه‌و تۆمان ده‌ستنه‌كه‌وت، گوایه‌ زۆربه‌ی‌ ده‌ستنووسه‌كانی‌ كه‌وتوه‌ته‌لای‌ دكتۆره‌ نه‌سرین فه‌خری‌ و ئیتر تیاچووه‌، ئه‌وهاوڕێی‌ نزیكی‌ بێكه‌س و گۆرانو ئه‌سیری‌ و شێخ نوری‌ بووه‌، به‌ باوه‌ڕی‌ مامۆستا ره‌فیق كه‌ له‌ هه‌ولێر بووه‌ به‌رپرسی‌ لقی‌ خۆیبوون بووه‌.

3
ساڵی‌ 1894 له‌ كركوك له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی‌ 1963 كۆچی‌ دوای‌ كردووه‌، ناوی‌ مناڵه‌كانی‌ كه‌ له‌ دوو خاتون سێ‌ كوڕو پێنج كیژ بوونه‌ به‌م جۆره‌ن « سه‌لاحه‌دین، نه‌وزاد، هه‌ڵۆ، خاتوزین، گوزیده‌، سه‌وزه‌، شه‌رمین، نه‌سرین «
له‌ شوێنێكدا هاوار ده‌كات:
به‌سه‌ له‌ گوێی‌ گادا نووستن
هاواره‌ وریا بن وریا
با دڵ به‌ یه‌كتر ببه‌ستین
به‌سه‌ په‌رده‌ی‌ دڵمان دڕیا
هه‌روه‌ها له‌ شوێنێكی‌ تردا ده‌ڵێت :
هه‌ ڵسن له‌ خه‌وێ‌ خزمه‌ ده‌م و چاوێ‌ بشۆرن
مامه‌ند كه‌ركوكی‌ شاعیرێكی‌ نیشتمان په‌روه‌رو كوردێكی‌ سیاسی‌ بووه‌، شایانی‌ ئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ له‌ سه‌ر بكرێت و نوسینو شیعره‌كانی‌ بدۆزرێته‌وه‌وكاری‌ له‌ سه‌ر بكرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*