سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان » خۆپیشاندانەكان تەنگ بە حكومەتەكەی..

داوای هەلی كار و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی دەكەن

خۆپیشاندانەكان تەنگ بە حكومەتەكەی..

خۆپیشاندانەكان تەنگ بە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی هەڵدەچنن

خۆپیشاندانەكانی ئەمجارەی بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، جیاوازتر لە خۆپیشاندانەكانی پێشتر پەرەیان سەند و سەرەتا لە چارچێوەی دروشمەكانی دابینكردنی هەلی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكاندا دەركەوتن، بەڵام دواتر ئاقارەكەیان گۆڕی و داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووركەوتنەوەی حزبە سیاسییەكانی ئێستا و هەڵوەشاندنەوەی پرۆسەی سیاسیان كرد.
لەگەڵ توندبوونەوەی تەوژمی خۆپیشاندانەكان و پەنابردن بەر توندوتیژی و پەلاماردانی هەندێك لە بارەگا حكومی و حزبیەكان، زۆرێك لە وڵاتان داوایان لە هاووڵاتیانیان كرد گەشتەكانیان بۆ عیراق دوابخەن، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش وێڕای دەربڕینی خەمباریی بۆ گیانلەدەستدانی مەدەنییەكان و هێزە ئەمنییەكان، نیگەرانیان بەرانبەر بە پەنابردنە بەر بەكارهێنانی هێز دەربڕی و داوایان لە هەموولایەنەكان كرد، دابەخۆداگربن و توندوتیژیی وەلابنێن.
ماوەی چەند ڕۆژێك پارێزگاكانی بەغدا و بابل و دیوانیە و ناسریە و بەسرەو نەجەف و موسەننا و دیالە و میسان و واست، خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەرفراوانیان بەخۆوەبینی و خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشكردنی واقعی خزمەتگوزاری و بەگژاچوونەوەی گەندەڵیان كرد، لە هەندێك لە شارەكانیشدا خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بارەگا حزبی و حكومییەكان و ئاگرییان تێبەردان.
سەبارەت بە ئەنجامی قوربانیانی پێكداهەڵپژانەكانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانیش، شانەی قەیران لە كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە دوایین ئاماریدا ئاماژەی بە شەهیدبوونی 93 كەس كرد.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن شانەی قەیرانی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤەوە بڵاوكرایەوە»تیمەكانی چاودێری لەگەڵ بەردەوامبوونی ڕووبەڕووبونەوەكان، ئەنجامی كوژراو و بریندارەكانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانی دۆكۆمێنت كردووە».
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتبوو”ژمارەی كوژراوەكان گەیشتووەتە 93 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش 3978 كەسن».
شانەی قەیران لە كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ دەڵێت”ژمارەی دەستگیركراوەكان تائێستا گەیشتووەتە 567 كەس كە 355 كەسیان ئازادكراون، زیانە جۆراوجۆرەكانیش 37 زیان بوون».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیكاری سەربازیی: كەركوك‌ و ئەوەی دەتوانرا رزگار بكرێ

پەیڤێک ماوەیەکی زۆرە قسەوباسی بێ مانا و ناڕەوا لە بارەی ...