سەرەکی » وەرزش » مێسی بە چەند ریكۆردێكەوە گەڕایەوە

مێسی بە چەند ریكۆردێكەوە گەڕایەوە

لیۆنێل مێسی دوای 134 رۆژ گۆڵ نەكردن بەهۆی بەشداری نەكردن لە یارییەكانی یانەكەی و پێكانەوە دواجار لە دووەم یاری كە 90 دەقیقە بەشداری كرد گەڕایەوە بۆ تۆماركردنی گۆڵ و بەهۆیەوە چەند ریكۆردێكی نووسییەوە.
مێسی لە یاری بەرامبەر بە سیڤیا توانی لە رێگەی لێدانی راستەوخۆ گۆڵێك تۆماربكات كە ئەمە یەكەم گۆڵی بوو لە وەرزی نوێ و ئەو گۆڵەش چەند ژمارەیەكی پێ بەخشی.
مێسی ژمارەی گۆڵەكانی بۆ بارسێلۆنا كە لەدەرەوەی ناوچەی سزاوە تۆماریكردووە گەیاندە 100 گۆڵ كە لەو ژمارە گۆڵە 43 گۆڵیان لە رێگەی لێدانی راستەوخۆ بووە.
مێسی ریكۆردی كریستیانۆ رۆناڵدۆی شكاند و بووە یەكەم یاریزان لە مێژوودا 420 گۆڵ لە خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا تۆماربكات و گۆڵێك پێش رۆناڵدۆ كەوت، ئەمەش لە كاتێكدایە 70 یاری كەمتر لە رۆناڵدۆ كردوە.
لەپاڵ ئەوەشدا مێسی بووە یەكەم یاریزان لە سەدەی 21 لە خولی ئیسپانیا 16 وەرز لەسەریەك گۆڵ بكات.
مێسی بەو گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانشی لە رێگەی لێدانی راستەوخۆ گەیاندە 49 گۆڵ كە 43 گۆڵیان لەگەڵ بارسا بووەو 6 گۆڵیشیان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بووە.
مێسی لە وەرزی 2016-2017ەوە توانیویەتی 15 گۆڵ بە لێدانی راستەوخۆ بكات لەخولی ئیسپانیا كە پێشەنگی سەرجەم یاریزانانی جیهانەو بەجیاوازی 9 گۆڵیش لە پێش نزیكترین ركابەریەتی لە خولی ئیسپانیا.
مێسی بەو گۆڵەش دوپاتیكردەوە كە سیڤیا گەورەترین قوربانیەتی لە ژیانی وەرزشی كە لە كۆی 38 یاری 37 جار تۆڕی گۆڵی ئەو یانەیە هەژاندوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمۆن بایڵز ژماره‌ی میداله‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان گه‌یانده‌ 25 میدال

سیمۆن بایڵزی كچه‌ وه‌رزشكاری ئه‌مریكی به‌رده‌وامه‌ له‌ نوسینه‌وه‌ی‌ مێژوو له‌ ...